‌به‌ نمایشێك گیانی‌ له‌ده‌ست دا

وێستگه‌ نیوز –
پاڵه‌وانێكی‌ یاری‌ له‌شجوانی‌ له‌ كاتی‌ خۆنمایشكردنی‌ خۆی‌ هه‌ڵدا و به‌سه‌ر سه‌ریدا كه‌وت و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ست دا.

Sifiso Lungelo Thabete پاڵه‌وانی‌ یاری‌ له‌شجوانی‌ ئه‌فریقی‌ له‌ یه‌كێك له‌ بۆنه‌ وه‌رزشییه‌كاندا تووشی‌ پێكانی‌ ملی‌ بوو و گیانی‌ له‌ده‌ست دا.

به‌گوێره‌ی‌ پێگه‌ی‌ "روسیا ئه‌لیه‌وم"، ئه‌و پاڵه‌وانه‌ له‌ بۆنه‌یه‌كی‌ وه‌رزشیدا كه‌ شه‌ممه‌ی‌ رابردوو له‌ باشووری‌ ئه‌فریقا به‌ڕێوه‌چووه‌، هه‌وڵی‌ داوه‌ له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا نمایشێكی‌ وه‌رزشی‌ بكات، به‌ڵام به‌سه‌ر سه‌ریدا كه‌وتووه‌ و ملی‌ شكاوه‌ و ده‌ره‌نجام گیانی‌ له‌ده‌ست داوه‌.


PM:08:49:11/08/2017








ئه‌م بابه‌ته 3813 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌




هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو