نمایشكارە رفێندراوەكە لەگەڵ رفێنەرەكەی بازاڕیان كردوە و پێكیشەوە خەوتوون


وێستگە نیوز- دانيار فاروق

بەپێی هەواڵێكی دەیلی مەیلی بەریتانی، چیرۆكی رفاندنی كلۆی ئیلینگی تەمەن 20 ساڵ كە نمایشكارێكی جلوبەرگی بەریتانییە، كاتێك بەگەشتێك لەشاری میلانی ئیتاڵیا دیارنامێنێت و دواتر دەردەكەوێت رفێندراوە، ئاشكرابوونی رفاندنەكەی مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

كاتێك ئاشكرابوو كە بەتەنها لەناو گوندەكەدا سوڕاوەتەوە، لێیان پرسیوە چ شتێك رێگربووە لەوەی داوای بەهاناوەچوون بكات كاتێك رفێندراوە، ئەم هەڵسوكەوتانە ئەوەی روونكردەوە كە هەندێك پێانوابووە كە ئەو نمایشكارە پەیوەندی خۆشەویستی بە رفێنەرەكەیەوە هەبووە كە ناوی لوكاس هێربایە، كە لەهەمان مانگدا ئەویش بەگەشتێك گەیشتۆتە ئەو گوندەی نمایشكارەكەی لێ‌ ماوەتەوە.
لای خۆیەوە خاوەنی ئەو خانووەی كە كچە نمایشكارە بەریتانییەكەی تیادا بەندكرابوو بە رۆژنامە بەریتانییەكەی رایگەیاندووە، لۆكاس بە 300 یۆرۆ بۆماوەی 20 رۆژ خانوەكەی بەكرێ‌ لێگرتووە، ئاماژە بەوەشدەكات ئەمە چ جۆرە رفاندنێكە كە قوربانییەكە بە سەربەستی بەو ناوچەیەدا دەسووڕایەوە.
لەلایەكی ترەوە یەكێك لە لێكۆڵەرەوانی دۆسیەكە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو كچە نمایشكارە پێیوابووە كە لۆكاس هێربا یارمەتی دەدات بۆ هەڵاتن، وتوشیەتی دانپێدانانەكانیان كە لەبەردەم پۆلیسدایە، بۆشایی زۆر و جیاوازی زۆر لە وتەكانیاندا هەیە، لەبەرئەوەی رۆژێك پێش رزگاربوونی لەگەڵ رفێنەرەكەی بازاڕی كردووە، بەرای پۆلیسیش ئەمەش پرسیاری زۆر هەڵدەگرێت.
كلۆی ئیلینگی نمایشكار لە لێكۆڵینەوەكاندا رایگەیاندووە، كەوا لۆكاس هێربا لەبەرامبەر 270 هەزار پاوەنی بەریتانی ئەوی ئازادكردووە، بەبیانوی ئەوەی هەڕەشەی ئەوەی لێكردووە كە دەیفرۆشێت بە باندە قاچاغچییەكانی روسیا، لەبەرئەوە ناوی سێ‌ كەسی خستۆتە بەردەست بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارەیەی بۆ دابین بكەن.

كلۆی راشیگەیاندووە كەوا رفێنەرەكەی بەڵێنی ئەوەیداوە كە لەگەڵی بخەوێت، كاتێك ئەم كێشەیە تەواو بوو، بەڵام هێربا ئەوەى رەتكردۆتەوە ئەو قسەیەی كردبێت.
لەلایەكی ترەوە و بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی، ئەو كچە نمایشكارە بە پۆلیسی وتوە كە لەگەڵ رفێنەرەكەیدا لەسەر یەك پێخەف خەوتوون، هاوكات رۆژانە جلوبەرگی ژێرەوەی پێداوە و شیرینیشی بۆكڕیوە، تەئكیدیشیكردۆتەوە كە بەزۆر دەستدرێژی نەكردۆتە سەری بەڵكو بەویستی خۆیان بووە.

ئەوەی ماوەتەوە بوترێت ئەوەیە كە كلۆی نمایشكاری جلوبەرگی بەریتانی لە 15ی تەمووزی رابردوو ئازادكراو، وابڕیاریشە لە مانگی ئەیلولی داهاتوو رفێنەرەكەی لەبەردەم دادگا ئامادەی دادگایی كردن بێت.
سەرچاوە: Daily Mail + النهار


AM:10:50:11/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 6703 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو