نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
وێستگە نیوز-
ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووی لەنزمبوونەوە کردووەو نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 51 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 48 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەڵام دوێنێ ئێوارە بەپێچەوانەی ئەمڕۆ بەرزبوونەوەیەكی نوێی لە چاو سەرلەبەیانی دوێنێ تۆماركرد و نرخی بهرمیلێك نهوت لهجۆری برێنت به 53 دۆلارو 21 سهنت مامەڵەی پێوەكرا، لهكاتێكدا بهیانی دوێنێ به 52 دۆلار و 76 سهنت بوو.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردووداو دوای ڕێککەوتنێکی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد بەجۆرێک نرخی بەرمیلێکی نەوتی برێنت گەیشتە 58 دۆلار.
ڕێککەوتنامەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپێک لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٦ ئەنجامدرا، لە ناوەڕاستی ئەمساڵیشدا ماوەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە کۆتایهات.
بەپێی ئامارەکانی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی، خواستی جیهان لەسەر نەوت لەساڵی ٢٠١٧دا تێکڕا رۆژانە ٩٧.٨٤ ملیۆن بەرمیل بووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لەساڵی ٢٠١٨ دا خواست بەرزبێتەوە بۆ ٩٩.٢٧ملیۆن بەرمیل.
هەروەها ئاژانسەکە پێشبینیش دەکات کە لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٨دا خواست لەسەر نەوت بگاتە ١٠٠ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.
AM:08:20:11/08/2017
ئهم بابهته 2296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت