کوردێک خه‌ڵاتی دووه‌می فیستیڤاڵی فیلمی ژاپۆنی به‌ده‌ستهێنا
سامان حسێن پور
وێستگه نیوزـ
فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلم و وێنه‌ی نیکۆن له ژاپۆن که دوو ساڵ جارێک به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌م خوله‌ی‌دا ده‌هێنه‌رێکی کوردی خه‌ڵات کرد.
ئاژانسی هه‌واڵی میهر بڵاویكرده‌وه: فیستڤاڵه‌كه خه‌ڵاتی دووهه‌می 36مین خولی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی نیکۆن-ی به ده‌رهێنه‌ری لاوی کورد، سامان حسێن پور به‌خشی كه به کورته فیلمی "ماسی" توانی خه‌ڵاتی دووهه‌م فیلمی باشی فستیڤاڵه‌که بباته‌وه که بریتییه له کامێرایه‌کی پڕۆفشناڵ، به هه‌موو لێنز و که‌ره‌سته‌کانی دیکه‌یه‌وه.
فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلم و وێنه‌ی نیکۆن له ژاپۆن له ساڵی 1969وه به‌ڕێوه ده‌چێت، یه‌که‌مجاریشه سینه‌ماکارێکی ئێرانی خه‌ڵاتی ئه‌م فستیڤاڵه به‌ده‌ست بهێنێت.
فیلمی ماسی باس لە ره‌وایه‌تی پیره ژن و پیره پیاوێکی کورد دەکات که له نیوه‌ڕۆیه‌کی گه‌رمی هاویندا توشی کێشه‌ی كه‌مئاوی ده‌بن و ناچار ده‌بن ئاو بۆ ماسیه سووره‌که‌یان بدۆزنه‌وه.
سامان حسێن پور، له دایکبووی 1992ی شاری سه‌قزه و تائێستا چه‌ند فیلمێکی کورتی به‌رهه‌مهێناوه و چه‌ندین خه‌ڵاتی ناوخۆیی و جیهانیشی بۆخۆی مسۆگر کردووه.
PM:03:02:09/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2934
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت