سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی ئەگەری کوژاندنەوەی موەلیدە ئەهلییەکانی راگەیاند
وێستگه نیوزـ
ماوەی چەند رۆژێکە خاوەن موەلیدە ئەهلییەکان بەدەست قەیرانی کەمیی گاز لە بازاڕەکان دەناڵێنن، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی سلێمانیش رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر قه‌یرانی كه‌میی گاز به‌رده‌وام بێت، موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان ناچارن له‌كاركردن بوه‌ستن، ده‌شڵێت كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێشبینی ده‌كه‌ن قه‌یرانه‌كه به‌وجۆره‌ی ئێستا نه‌مێنێ و باشتر بێت.
هاوكات خاوه‌ن موه‌لیده‌یه‌كی ئه‌هلی رایگه‌یاند كه هاوڵاتیان له كێشه‌ی خاوه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان تێناگه‌ن و وا ده‌زانن زۆربه‌ی ئه‌و داهاته بۆ ئه‌وانه، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه‌ی لێیان كۆده‌كرێته‌وه له‌به‌ری گرانیی نرخی گازه كه له‌سه‌ر خه‌ڵك گران كراوه و ده‌درێته‌وه به‌و كۆمپانیاهی گازه‌كه‌ی دابین كردووه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به وێستگه نیوز، تارق سه‌مین ئه‌مین، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی رایگه‌یاند:"پێویسته ئه‌وه بزانرێت كه پاره وه‌رگرتن له هاوڵاتیان له‌لایه‌ن خاوه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان ئێشتا بووه به پاشه‌كی و وه‌ك جاران پێشه‌كی پاره‌یان لێ وه‌رناگیرێت، هاوڵاتیان ده‌بێت ئه‌و زانیارییانه‌یان لابێت كه ئه‌و پاره‌یه‌ی سه‌ری مانگ لێیان وه‌رده‌گرێت، پاره‌ی ئه‌و مانگه‌یه كه پێشتر كاره‌بای پێدراوه."
رونیشیكرده‌وه كه ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی له هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت، به‌پێی كاتژمێری كاركردنی موه‌لیده‌یه كه بۆ خاوه‌ن موه‌لیده‌كه دانراوه و خاوه‌نه‌كه‌ی ناتوانێت هیچ یارییه‌ك به‌و كاتژمێره‌وه بكات و زیاد و كه‌می بكات.
راشیگه‌یاند كه بۆ دیاریكردنی نرخی ئه‌مپێڕی موه‌لیده، له‌گه‌ڵ قایمقامی مه‌ركه‌زیی سلێمانی و چاودێریی بازرگانی و ئاسایشی ئابوری و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای سلێمانی كۆبونه‌وه ده‌كه‌ن بۆ دانانی نرخی ئه‌مپێڕی ئه‌و كاره‌بایه‌ی كه به هاوڵاتیان ده‌درێت، بۆنمونه نرخی ئه‌مپێر له‌سه‌ر نرخی گاز دیاری ده‌كرێت و خاوه‌ن موه‌لیده‌یه‌ك چه‌ند كاتژمێر كاری كردبێت زه‌ڕبی ئه‌و پاره‌یه ده‌كرێت كه داوهیهتی به گاز و دواجار نرخه‌كه بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ دیاری ده‌كرێت.
وتیشی: "ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌م شێوازه‌ش بڕوات، ئه‌وا بۆ مانگی داهاتوو كاتێك نرخی یه‌ك لیتر گاز بگاته 700 بۆ 800 دینار و وه‌ك ئێستا كه گاز له بازاڕدا ده‌ستناكه‌وێت، ئه‌وا له‌وانه‌یه نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ له‌بری 15 هه‌زار ده‌گاته 20 هه‌زار دینار."
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كه‌میی گاز و گرانبونی نرخه‌كه‌ی له بازاڕدا، ئاشكرایكرد كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌مشێوازه‌ی ئه‌مڕۆ بێت و گاز له بازاڕدا ده‌ست نه‌كه‌وێت، ئه‌وا موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان ده‌كوژێنه‌وه و له كاركردن ده‌وه‌ستن، وتیشی: "كێشه‌كه‌ش گرانیی نرخی گاز نییه، به‌ڵكو گاز له بازاڕ ده‌ست ناكه‌وێت، بۆیه پێویسته خه‌ڵك ئه‌وه بزانێت كه ئه‌گه‌ر موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كوژانه‌وه، ئه‌وا گوناهی خاوه‌ن موه‌لیده‌كان نییه، به‌ڵكو كێشه‌كه له‌وه‌دایه گاز دابین ناكرێت."
تارق سه‌مین ئه‌مین ئاشكراشیكرد كه له رۆژی شه‌ممه 5ی ئابی 2017وه قه‌یرانی گاز له‌لای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی دروستبووه، هه‌موو موه‌لیده‌یه‌ك رۆژانه هه‌زار لیتر گاز ده‌سوتێنێت، خه‌زانی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانیش بچوكه و ناتوانێت بڕێكی زۆر گاز لای خۆیان هه‌ڵبگرن، چونكه شاره‌وانی رێگه‌ی پێ نادات له‌ناو گه‌ڕه‌ك و ماڵان‌دا 100 هه‌زار لیتر گاز عه‌مبار بكه‌ن."
وتیشی: "ماوه‌ی دوو ساڵه حكومه‌ت هاوكاریی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی نه‌كردووه بۆ دابینكردنی گاز و ئه‌وان له بازاڕی ئازاد و له كۆمپانیاكان ده‌یكڕن كه ژماره‌یان 14 كۆمپانیایه، وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانیش كێشه‌كه‌یان گه‌یاندووه‌ته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان."
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی رونیكرده‌وه كه هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه "كۆمپانیاكان گازه‌كه‌یان ده‌به‌ن بۆ هه‌ولێر، ئه‌گه‌ر ئه‌و گازه بۆ هه‌ولێر نه‌ڕوات، ئه‌وا نرخی یه‌ك لیتر گاز له 500 دینار تێناپه‌ڕێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ یه‌ك لیتر گاز به 730 دینار كڕدراوه و خاوه‌ن موه‌لیده ئه‌و پاره زۆره‌ی پێ نییه به كاش بیده‌ن به‌گاز، ئه‌وان به‌زۆری به قه‌رز گاز ده‌كڕن، پاره وه‌رگرتنیش له هاوڵاتیان پاشهكییه، ئه‌گه‌ر به‌وجۆره‌ش بڕوات، موه‌لیده‌كان ده‌وه‌ستن."
وتیشی: وه‌ڵامی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌وه بووه كه پێشبینی ده‌كه‌ن قه‌یرانه‌كه باش بێت و به‌وجۆره‌ی ئێستا نه‌مێنێته‌وه.
هاوكات خاوه‌ن موه‌لیده‌یه‌كی ئه‌هلی كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند: "له‌كۆتایی ساڵی 2014 و له‌گه‌ڵ هاتنی داعش، هاوكاریی گاز بۆ موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بڕدراوه و له‌وكاته‌وه به‌رده‌وام كێشه‌ی گازمان هه‌بووه، بۆیه به‌ناچاری گاز هه‌رجاره و به نرخێك له بازاڕ ده‌كڕدرێت، ئه‌گه‌ر ئێستاش حكومه‌ت ئه‌و گازه وه‌ك جاران بۆ موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه، موه‌لیده ئه‌و نرخه زۆره‌ی نابێت كه وه‌ك له میدیاكان ده‌ڵێن: "نرخی موه‌لیده فڕی"، خه‌ڵكه‌كه‌ش وا ده‌زانن پاره‌كه بۆ خاوه‌ن موهلیدهكهیه و له‌و كێشانه تێناگه‌ن كه له‌به‌رده‌میاندایه."
ئه‌و خاوه‌ن موه‌لیده‌یه مه‌به‌ستی بوو بۆ هاوڵاتیان رونبكرێته‌وه ئه‌و پاره‌یه‌ی خاوه‌ن موه‌لیده كۆی ده‌كاته‌وه، هه‌مووی ناخاته گیرفانییه‌وه، به‌ڵكو به‌شێكی زۆری ده‌داته‌وه به‌و كۆمپانیایه‌ی كه گازه‌كه‌ی لێكڕیووه، چونكه ئه‌وان گاز به قه‌رز ده‌هێنن، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی وه‌رگرتنی پاره له هاوڵاتیان بووه به پاشه‌كی كه دوای مانگێك پێدانی كاره‌با ئینجا پاره وه‌رده‌گرن، جگه‌له كێشه‌ی له‌كاركه‌وتنی موهلیدهكانیشیان به‌هۆی خراپیی جۆری گازهكهوه.
راشیگه‌یاند: "هاوڵاتیان له‌و كێشانه تێناگه‌ن كه به‌رۆكی خاوه‌ن موه‌لیده‌ی گرتووه و به نمونه‌یه‌ك رونیكرده‌وه كه وه‌ك موه‌لیده‌كه‌ی خۆی كه دوو هه‌زار ئه‌مپێڕی هه‌یه له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا 345 كاتژمێر كاری كردووه و 36 هه‌زار لیتر گازی سوتاندووه، هه‌ر لیترێك گازیشی به 485 دینار كڕیووه كه ده‌كاته 17 ملیۆن و 460 هه‌زار دینار، ئه‌مه‌ش دوا ده‌كات داهاته‌كه‌ی، واته نزیكه‌ی 70%، بداته‌وه به‌و كۆمپانیایه‌ی گازه‌كه‌ی دابینكردووه."
وتیشی: "ئه‌گه‌ر پێشبینییه‌كانیش راست بن و لیترێك گاز له بازاڕدا بگاته 700 دینار، ده‌بێت خاوه‌ن موه‌لیده 25 ملیۆن دینار له‌مانگێكدا بدات به‌گاز، خه‌ڵكه‌كه‌ش وا ده‌زانێت ئه‌و پاره‌یه هه‌مووی بۆ خاوه‌ن موهلیدهكهیه، به‌ڵام نازانن كه كۆمپانیاكان نرخی گازیان له‌سه‌ر گران كردون خاوه‌ن موه‌لیده به‌كارده‌هێنن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره لێیان، ئه‌مه‌ش له ده‌سه‌ڵاتی خاوه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان نییه.
ئه‌و خاوه‌ن موه‌لیده‌یه ئاماژه‌ی به‌وه چه‌ند كێشه‌یه‌كی دیكه‌شدا كه به‌هۆی خراپیی جۆر و كوالیتی گازه‌وه توشیان ده‌بێت، وه‌ك له‌كاركه‌وتنی موه‌لیده و كوژانه‌وه كه خه‌ڵك وا ده‌زانن كێشه‌كه له خاوه‌ن موهلیدهكهیهوهیه، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت كاریان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان بێ كاره‌با نه‌بن به‌تایبه‌ت له‌م وه‌رزی گه‌رمایه‌دا."
وتیشی: "من خاوه‌ن موه‌لیده‌یه‌ك ئه‌مڕۆ زۆر به‌زه‌حمه‌ت گازم ده‌ستكه‌وتووه كه له‌وانه‌یه ته‌نها به‌شی پێنج رۆژی دیكه بكات، خاوه‌ن موه‌لیده‌ش هه‌یه به‌شی یه‌ك رۆژ گازی هه‌یه"، پێشبینیشی كرد ئه‌گه‌ر دۆخهمه به‌مجۆره بێت، نرخی یه‌ك لیتر گاز بگاته 700 دینار، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌تر ده‌خاته به‌رده‌م خاوه‌ن موه‌لیده له‌لایه‌ك و گرانكردنی نرخی ئه‌مپێڕی كاره‌با له‌سه‌ر هاوڵاتیان له‌لایه‌كی دیكه."
PM:08:35:07/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 8423
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت