له یه‌كه‌م رۆژی دامه‌زراندنیدا كارێكی كرد، كه‌س نایكات
پۆلیسی ئەمریکا
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی ئه‌مریكا كارمه‌ندێكی ئه‌منیی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستگیركرد كه له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربونی له‌كاره‌كه‌یدا بڕه پاره‌یه‌كی زۆری بردووه.
لاری برۆكس، هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكاییه كه به كارمه‌ندی كۆمپانیایه‌كی ئه‌منی له ولایه‌تی نیوجێرسی دامهرزاروه، به‌ڵام وه‌ك له كامێراكانی چاودێرییه‌وه ده‌ركه‌وتووه، لاری بڕی 100 هه‌زار دۆلاری له ئۆتۆمبیلێكی تایبه‌ت دزبووه.
دوای یه‌ك رۆژ له ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن پۆلیسی فیدڕاڵیی ولایه‌تی نیوجێرسی، ته‌نها 85 هه‌زار و 900 دۆلاریان له بڕه پاره‌كه دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌ریخستووه كه ئه‌و كارمه‌نده ئه‌منییه له یه‌ك شه‌ودا 14 هه‌زار و 100 دۆلاری خه‌رج كردووه.
پۆلیسی فیدڕاڵیی ئه‌مریكا برۆكس-ی به دزیی پله دوو تۆمه‌تبار كردووه و نوسینگه‌ی داواكاری گشتیی ناوچه‌كه‌ش به میدیاكانی راگه‌یاندووه ئه‌و كاره‌ی كارمه‌نده ئه‌منییه‌كه كردووه‌یه‌تی، نواندن نه‌بووه و به ئه‌نقسه‌ت پاره‌كه‌ی دزیوه.
هاوكات كۆمپانیا ئه‌منییه‌كه هیچ لێدوانێكی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌داوه، دوای ئاشكراكردنی دۆسیه‌ی ئه‌و كارمه‌نده‌ش ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌مه دوه‌مجاره به دزییه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت، هه‌ربۆیه دادگا سزای خۆی به‌سه‌ردا سه‌پاند و خستییه به‌ندینخانه‌وه.
PM:07:08:06/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3809
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت