ماچی قاچی ژنه‌كه‌ی كرد و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان شتیان
وێستگه نیوزـ
یه‌ڵدا گوڵشهریفی، خانمه ئه‌كته‌ری به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانی و حه‌سه‌ن موسه‌وی، هاوسه‌ره كوهیتییهكهی دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی تایبەت بۆ خۆیان، هێرشێكی توندیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرایه‌سه‌ر.
له وێنه‌كه‌دا حه‌سه‌ن موسه‌وی قاچی یه‌ڵدا-ی ته‌مه‌ن 36 ساڵی ژنی ماچ ده‌كات، ئه‌و ره‌فتاره وایكردووه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هێرشێكی توندی بكرێته‌سه‌ر ئه‌و كاره‌یان به ره‌فتارێكی نه‌شیاو زانیووه و وتویانه ئه‌مه شێوازی ده‌ربڕینی رێز نییه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌ندێكی دیكه دژی ئه‌و هێرشه بوون و وایانداناوه كه ئه‌و دیمه‌نه ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستییه‌كی گه‌وره‌یه كه ئه‌و ژن و مێرده‌ی پێكه‌وه كۆكردووه‌ته‌وه.
PM:06:17:06/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 14205
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت