ئایا ته‌برید بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل بێهێز ده‌كات؟
وێستگه نیوز –
ئه‌ندازیارێكی شاره‌زای كورد رایده‌گه‌یه‌نێت داگیرساندنی ته‌برید به‌ڕیژه‌ی سه‌دا 13 تا سه‌دا 20 توانای بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل كه‌م ده‌كاته‌وه.
هێمن ره‌فیق ئه‌ندازیاری میكانیك له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند كه "وه‌ك لای هه‌مووان ئاشكرایه كاتێك له هاویندا ته‌بریدی ئۆتۆمبێله‌كانمان كارپێده‌كه‌ین راسته‌وخۆ هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه ئۆتۆمبێله‌كه قورس ده‌بێت، هه‌ندێك جار ده‌نگی دیلكۆ دێت به‌تایبه‌ت له ئۆتۆمبێله بچووكه‌كاندا.
ئه‌و ئه‌ندازیاره كورده ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی "كۆمپرێسه‌ری ته‌برید، له‌سه‌ر بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌یه و له‌سه‌ر قایشی تایم كێسی پیده‌ڵین بازاڕییه‌كه‌ی و كاتێك ته‌بریدی سه‌یاره‌كه هه‌ڵده‌كه‌یت راسته‌وخۆ بزێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه به‌هه‌مان ئه‌و هێزه‌ی تایه‌كانی پێده‌جوڵێنێت پێویسته كۆمپرێسه‌ره‌كه‌ش بجوڵێنێت، بۆیه له هێزی تایه‌كان كه‌مده‌بێته‌وه و وا هه‌ست ده‌كه‌یت كه ئۆتۆمبێله‌كه خاوتر ده‌ڕوات".
هێمن ره‌فیق چه‌ند رێنماییه‌كی "گرنگ"ی بۆ شۆفێران خستووه‌ته‌ڕوو:
1.ئۆتۆمبێله بچووكه‌كان زیاتر ئه‌م كێشه‌یه‌یان هه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی مه‌كینه‌یان 1.3 بۆ 1.8ه.
2.كاتێك هه‌ستتان كرد به‌نزینی ئۆتۆمبێله‌كانتان باش نییه و دیلكۆ لێده‌دات باشتره ته‌برید زۆر به‌كه‌می به‌كاربهێنن هه‌تا ئه‌وكاته‌ی به‌نزینه خراپه‌كه كۆتایی دێت.
3.كاتێك ته‌برید هه‌ڵده‌كه‌یت ئۆتۆمبێل پێویستی به‌به‌نزینی زیاتره، چونكه بۆئه‌وه‌ی هێزی سوڕانه‌وه‌ی كرانك شه‌فت به جێگیری بمێنێته‌وه پێویستی به‌وه‌یه هێزێكی زیاتر بدات به قایشی تایم كێس و به‌مه‌ش به‌نزینی زیاتری ده‌وێت.
4.كاركردنی ته‌برید له رێگای خێرادا له‌وپه‌ڕی چوستیه‌كه‌یدا ده‌بێت.
5.له‌كاتی سه‌ركه‌وتن به‌هه‌ورازدا باشتره ته‌برید بكوژێندرێته‌وه بۆئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی مه‌كینه‌یان 1.3 بۆ 1.8ه ته‌نها له‌و حاڵه‌ته‌دا نه‌بێت كه ئۆتۆمبێل لانسی خۆی وه‌رگرتبێت.
6.له‌كاتی كاركردنی ته‌برید نابێت گووشاری زۆر بخه‌یته سه‌ر مه‌كینه له ڕێگای زه‌ختی به‌نزینه‌وه، چوونكه له‌وانه‌یه زیان به مه‌كینه بگه‌یه‌نێت به‌تایبه‌ت له كاتی بوونی به‌نزینی خراپ له‌ناو ئۆتۆمبێلدا.
7.هه‌ڵكردنی ته‌برید به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 13 تا سه‌دا 20 توانای بزوێنه‌ر كه‌م ده‌كاته‌وه.
PM:05:45:06/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3903
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت