سێس فراتزمان: ده‌نگی كورده‌كان له سێپتێمبه‌ردا بۆ سه‌ربه‌خۆیی، سه‌قامگیری و دیموكراسییه
وێستگه نیوز –
نووسه‌رێكی ئه‌مریكا له بابه‌تێكی شیكاریدا باس له‌وه ده‌كات كه هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی سه‌ربه‌خۆیی و بوون به ده‌وڵه‌تی هه‌یه و ده‌نگی كورده‌كان له سێپتێمبه‌ردا بۆ سه‌ربه‌خۆیی، سه‌قامگیری و دیموكراسییه.
سایتی (ناشناڵ رڤیو) كه دامه‌زراوه‌یه‌كی سیاسی، كلتووری و ئابووریی ئه‌مریكایه، بابه‌تێكی شیكاریی (سێس فراتزمان) نووسه‌ری ئه‌مریكی و شاره‌زا له كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بڵاوكرده‌وه و له بابه‌ته‌كه‌یدا نووسه‌ر وته‌ی باڵیۆزێكی پێشووی وڵاته‌كه‌ی دێنێته‌وه كه ده‌ڵێت "خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به تامه‌زۆرییه‌وه و به ئاشكرا سه‌ربه‌خۆییان ده‌وێت." ئه‌وه به‌شێك بوو له وتاری (پیته‌ر گالبرێس) له كۆنفرانسی 28ی ته‌مووزی واشنتۆن و یه‌كێك بوو له‌و وتارانه كه كوردستانیان به هاوپه‌یمانێكی ستراتیژیی ئه‌مریكا ده‌زانی، و پلاتفۆرمێكیان پێشكه‌شكرد كه كوردستان شایانی ئه‌و مافه‌یه بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووس و داهاتووی خۆی بدات كه ره‌نگه ئه‌نجامی ئه‌و بڕیاره جیابوونه‌وه بێت له عیراق.
له بابه‌ته شیكارییه‌كه‌یدا، (فراتزمان) ئاماژه به بڕیاری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی له 25ی مانگی داهاتوو و ده‌ڵێت: "كورد داوای پشتگیریی ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه ده‌كات". له‌و رووه‌وه نموونه‌ی به‌هێزیی دۆسیه‌ی كورده‌كان دێنێته‌وه، له‌وانه بینینی رۆڵی سه‌ره‌كی له شه‌ڕی داعش و تێكشكاندن و شكست پێهێنانی ئه‌و رێكخراوه، رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی جینۆساید و سته‌م له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی پیشووی سه‌ددام حوسێن له عیراق.
نووسه‌ری بابه‌ته‌كه له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، پێی وایه ریفراندۆم ئاسان نابێت و له‌و باره‌یه‌وه پشت به لێدوانێكی فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌ستێت كه له وه‌ڵامی پرسیارێكیدا وتبووی "هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك به ئاسانی سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، ئه‌وه بڕیارێكی سه‌خت و جددییه و ئێمه ئاماده‌ین ئه‌و ریسكه بكه‌ین. بۆ كورده‌كان كه 30 ملیۆن كه‌سن، دابه‌شكراوین به سه‌ر 4 وڵات‌دا له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانییه‌وه و رێگه‌كه‌مان زۆر سه‌خت بووه، سنووره داگیركارییه‌كان ئێمه‌یان كردووه‌ته كه‌مینه له عیراق، ئێران، سووریا، توركیا. كورده‌كان رووبه‌ڕووی سته‌می نه‌ته‌وه‌یی بوونه‌ته‌وه كه ویستوویه‌تی نكۆڵی له مافه‌كانیان بكات، كورد توند‌وتیژترین رێگه‌ی به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ له‌ناوبردنی كلتور و زمان و میدیای و تۆقێنه‌رترین سته‌میشیان له نێوان ساڵانی 1986 -1989 لێكراوه له ماوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ناسراو به (ئه‌نفال)دا كه سه‌ددام حوسێن ئه‌نجامی دا و بووه هۆی كوژران و بێسه‌روشوێنكردنی 180 هه‌زار هاووڵاتیی كورد و رووخاندن و وێرانكردنی ٤٥٠٠ گوندی ناوچه‌كه".
له به‌شێكی دیكه‌ی بابه‌ته شیكارییه‌كیدا باس له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه "خاوه‌ن ناسنامه‌یه‌كی تایبه‌تی یه‌كگرتووه و فڕۆكه‌خانه‌ی مۆدێرنی هه‌یه و به پێشمه‌رگه وه‌ك هێزه سه‌ربازییه‌كه‌ی توانیویه‌تی سنووره‌كانی خۆی بپارێزێت. هه‌روه‌ها چه‌ندین ده‌یه‌یه پشتگیریی ئه‌مریكای هه‌یه و به كرده‌وه له به‌غدا جیاواز بووه. له دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عیراق له 2003، هه‌رێمی كوردستان سه‌قامگیر و ئاشتیخواز بووه و دوور بووه له ده‌ستی تیرۆر، كاتیكیش داعش له 2014 چه‌ند به‌شێكی عیراقی داگیركرد، كورده‌كان زیاتر له هه‌زار كیلۆمه‌تر سنووری هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ داعش هه‌بوو، و حكومه‌ته‌كه‌ی شانی دایه به‌ر قه‌یرانه دارایی و سه‌ربازییه‌كانی شه‌ڕێكی دژوار، بۆیه ئێستا ده‌یانه‌وێت به‌رپرسیاریی سیاسی هه‌ڵبگرن بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی".
هه‌روه‌ها تیشك ده‌خاته سه‌ر لێدوانێكی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌وه‌ی كه "كورده‌كان له‌دوای پڕۆسه‌ی ئازادیی عیراقه‌وه، وڵاتیكی فیدڕاڵی، دیموكراتی و پلورالیزمیان هه‌ڵبژاردووه و رۆڵێكی گرنگیان هه‌بووه له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورێكی گونجاو بۆ وڵاته‌كه".
فه‌لاح مسته‌فا و چه‌ندین به‌رپرسی دیكه ده‌ڵێن "به‌غدا ده‌ستووری جێبه‌جێ نه‌كردووه". نووسه‌ر ده‌ڵێت به‌غدا بودجه‌ی كوردستانی بڕیوه و به به‌رفراوانی تاكڕه‌و بووه به‌رامبه‌ر به هه‌ولێر.
له بابه‌ته‌كه‌دا هاتووه: "دوای ئه‌وه‌ی كوردستان رایگه‌یاند ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام ده‌دات، یه‌كه‌مین وڵات كه به ئاشكرا دژی وه‌ستایه‌وه، ئێران بوو. ئۆفیسی ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی رێبه‌ری رۆحیی ئێران وتی "سه‌ربه‌خۆیی كورده‌كان مه‌ترسییه له‌سه‌ر ناسنامه‌ی عیراق و ده‌بێت به یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه".
ئه‌و ناسنامه‌یه‌ی عیراق كه به رای نووسه‌ر، له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌و میلیشیایانه‌وه كۆنترۆڵكراوه كه پاڵپشتیی ئێرانیان هه‌یه. ره‌تكردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كورده‌كان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه خستنه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نوێیه له‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بیی سه‌دام حوسێن لێی ده‌كردن. هه‌روه‌ها له زاری پیته‌ر گالبرێسه‌وه ده‌ڵێت كه "تای ته‌رازووی ریسكی مانه‌وه له‌گه‌ڵ عیراقێكدا كه زۆربه‌ی پیاوانی ئایینیی شیعه‌ی به‌ستراوه به ئێران حوكمی ده‌كه‌ن، قورستره له ریسكی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان". فه‌لاح مسته‌فاش باس له چه‌ند ئاسته‌نگێك ده‌كات كه "ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕوویان بێته‌وه، به‌ڵام جگه له‌و به‌ربه‌ستانه، یه‌كه‌میان ده‌بێت ئێمه دڵنیا بین كه یه‌كڕیز و به‌هێزین، بۆ ئه‌وه‌ش پارتی دیموكراتی كوردستان كاری كردووه له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه تا پشگیریی ریفراندۆم بكه‌ن."
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش، به‌رپرسه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندیی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كاته‌وه، "هه‌ولێر پێویستی به په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵ به‌غدا تا دڵنیا بین له ئامانجه‌كانمان تێده‌گه‌ن، به‌وه‌ی كه تێكهه‌ڵچوونمان ناوێت و خوازیاری دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندیی بازرگانیین له‌گه‌ڵیان". ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی وڵاتانی دراوسێی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ڵێت "زۆر گرنگه كه دڵنیایان بكه‌ینه‌وه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێمه دژی به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ له‌و نه‌ته‌وانه نابێت". فه‌لاح مسته‌فا هه‌روه‌ها هیوای خواستووه ئه‌مریكا یارمه‌تییان بدات له دیالۆگ له‌گه‌ل به‌غدا و دڵنیا بیت له دیموكراتیه‌تی پرۆسه‌ی ریفراندۆم.
(سێس فراتزمان) نووسه‌ری ئه‌مریكی و شاره‌زا له كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له بابه‌ته شیكارییه‌كیدا له سایتی (ناشناڵ رڤیو)ی ئه‌مریكا، پێی وایه وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ئاساییه و زۆر توند نه‌بووه، هه‌رچه‌ند ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ هه‌ولێر دۆستایه‌تی نیشان ده‌دات و له‌و ساڵانه‌ی دوایدا، هاوبه‌شی سه‌ره‌كی بووه له بازرگانی له‌گه‌ڵ كوردستان، له نه‌وت و پێداویستییه‌كان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی به خۆكوشتن وه‌سفكرد، به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی له‌و شێوه‌یه له توركیا چاوه‌ڕوانكراو بوو . له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا لێدوانێكی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی هێناوه‌ته‌وه كه به میدیاكانی وتبوو "ئه‌وه‌ی تا ئیستا ده‌یبینین كاردانه‌وه‌ی وڵاته‌كان له‌سه‌ر ریفراندۆم زۆر نۆرماڵ و ئاسایین، هیچ شتێكی تیدا نییه كه نیگه‌رانمان بكات".
كورده‌كان ده‌ستیان گه‌یشتووه به یه‌كێتی ئه‌وروپا و كۆنگرێسی ئه‌مریكا و ئه‌و كۆنفرانسه‌ی واشنتۆن تایمز و كوردستان 24 و دامه‌زراوه‌ی له‌نده‌ن رێكیان خستبوو و كه‌سانی وه‌ك گالبرێس قسه‌یان تێدا كرد، په‌یامه‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه "كوردستان مافی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی هه‌یه، وه‌ك سكۆتله‌ندا، كبیك و هه‌روه‌ها باشووری سوودان، دوای 100 ساڵ كاتی ئه‌وه‌یه كوردستان خۆی بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات".
له به‌رده‌وامیی بابه‌ته‌كه‌ی (فراتزمان)دا هاتووه، "له كاتیكدا به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌ڕۆن، كورده‌كان ئامانجیانه چه‌ندین چاكسازیی جددیی ئابووری و كۆمه‌ڵگه‌ی سڤیل بكه‌ن له ئێستادا كه شه‌ڕی داعش به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت، به‌ڵام هێرشه‌كانی مانگی ته‌مووز بۆ سه‌ر رۆژئاوای كه‌ركوك پیشانی ده‌دات كه داعش به ته‌واوی له‌ناو نه‌چووه، به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ته‌نانه‌ت راوێژكاره‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش له چاوپێكه‌وتنه‌كانیاندا باسیان له‌وه كردووه كه هه‌رێمی كوردستان به به‌رفراوانی سه‌رقاڵی پرۆفێشناڵكردنی هێزه‌كه‌یه‌تی له رێگه‌ی مه‌شق و راهێنان و باشتركردنی باری ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه. وه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌لاح مسته‌فا ده‌ڵێت "هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه مناره‌یه‌كی هیوا بۆ سه‌قامگیری و ئه‌منیه‌تی زیاتر له ناوچه‌كه". نووسه‌ر له كۆتایی بابه‌ته‌كه‌یدا ده‌ڵێت هه‌ركه‌سیك سه‌ردانی كوردستانی كردبێت، به‌تایبه‌ت به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌شه‌كانی دیكه‌ی عیراق، ئه‌منیه‌ت و بنیادنانی مۆدێرن و وه‌به‌رهێنان ده‌بینێت، هه‌رێم بووه‌ته لانه‌ی ئارامی بۆ ئه‌و كه‌مینانه‌ی كه له شه‌ڕ و ده‌ستی داعش رایانكردووه".
PM:04:47:02/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 6663
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت