فەیسبووك خزمەتگوزارییەكی نوێ رادەگەیەنێت


وێستگە نیوز- دانیار فاروق

كۆمپانیای فەیسبووك بڕیاریدا خزمەتگوزارییەكی نوێ‌ راگەیەنێت، ئەویش خزمەتگوزاری تەلەفیزیۆنیە كە وابڕیارە بەم نزیكانە بیخانە بەردەستی بەكارهێنەرانی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی بلومبێرگ، بەڕێوبەرانی كۆمپانیای فەیسبووك داوایان لە هاوبەشەكانیان كردووە، كە بەرنامەكانی خۆیان بنێرن بۆئەوەی پەخش بكرێت.

سەرچاوەكانی هەواڵیش ئاماژەیان بەوەداوە، كۆمپانیای فەیسبووك تێچووی پەخشكردنی ئەو تەلەفیزیۆنەی گرتۆتە ئەستۆ و وابڕیارە لەماوەی مانگێكدا ئامادەی پەخشكردن بێت.

لەئێستادا كۆمپانیای فەیسبووك چەندین گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییەكانی دروستكردنی هەواڵ و كەیف و دروستكردنی دیمەنی تایبەت بە ڤیدیۆی ئەنجامداوە.


AM:11:12:30/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 7026 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو