كیا خه‌ڵاتێكی "نایاب" ی به ده‌ستهێنا
شێوەی ئۆتۆمبێلەکەی کیا
وێستگه نیوز ـ
كیا تیلورید، كه‌ئۆتۆمۆبێلێكی وه‌رزشیی فره به‌كارهێنه‌ره و به‌رهه‌می كیا مۆتۆرزه، خه‌ڵاتی دیزانێكی نایابی له‌كۆمه‌ڵه‌ی دیزاینه‌رانی جیهانیی ئه‌مریكی (ئیدیا) به‌ده‌ستهێنا.
كیا میدالیای برۆنزیی له خه‌ڵاته‌كانی دیزاینی نێوده‌وڵه‌تیی 2017 ئیدیا، به‌ده‌ستهێنا له‌جۆری "گواستنه‌وه" بۆ ئۆتۆمۆبێله ئه‌زموونییه‌كان، كه ساڵی رابردوو له پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مریكای باكوور بۆ ئۆتۆمۆبێل له دیترۆیت په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادرا.
كیا ناوبانگێكی له دیزاین بنیادنا له‌سه‌ر شێوازێكی جیهانیدا له‌و ساڵانه‌ی دواییداو پێشتریش خه‌ڵاتی ئیدیای بۆ دیزاینی كیا سۆڵ 2014 و GT4 ستینگه‌ری ئه‌زموونی به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌مه جگه له كیا ریۆ 2012. "تیلورید" له‌ستۆدیۆی دیزانی كیا له‌كالیفۆڕنیا دیزاین كراوه له‌سه‌نته‌ری دیزاینی كیا له‌ئه‌مریكا.
به‌وبۆنه‌یه‌وه پیته‌ر شرایه‌ر، سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار بۆ دیزاین له‌كیا مۆتۆرز رایگه‌یاند: "تیلورید بریتییه له‌ده‌ستكه‌وتێكی بوێرانه‌ی كیا كه‌پوخته‌یه‌ك له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاسته‌كانی خۆشگوزه‌رانیی دیزاینه‌رانمان بۆ پێكهاته‌ی ئۆتۆمۆبێله‌كانی كیای ئاینده‌یی ده‌خاته روو.
هه‌روه‌ها تیشك ده‌خاته سه‌ر چۆنیه‌تیی هه‌ڵسانی دیزانه‌رانمان به‌دروستكردنی ئۆتۆمۆبێلی ئه‌زموونی وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ دروستكردنی ئۆتۆمۆبێلی ئاماده‌كراو بۆ به‌رهه‌مهێنان به‌قه‌باره‌ی گه‌وره. من زۆر شانازی به‌تیمی دیزاینی خۆمان و خه‌ڵاتی ئیدسا ده‌كه‌م، ئه‌وه شه‌ڕه‌فێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌موومان".
كیا تیلورید-ی ئه‌زموونی
كیا تیلورید كه له‌ساڵی 2016 په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادرا، دیدگایه‌كی پێشكه‌وتووه بۆ ئۆتۆمۆبێلی وه‌رزشیی فره به‌كارهێنه‌ری قه‌باره ته‌واو. هه‌روه‌ها بریتییه له ئۆتۆمۆبێلی وه‌رزشیی فره به‌كارهێنه‌ری نایابی خاوه‌ن سێ ریز و حه‌فت سه‌رنشینی، كه تایبه‌تمه‌نده به‌دیزانێكی نوێ و گونجاو و په‌یكه‌رێكی ماسولكه به‌هێز و بۆ فه‌راهه‌مكردنی ئه‌وپه‌ڕی حه‌وانه‌وه‌و به‌ویلێكی درێژتر له‌زۆرێك له‌نموونه‌كانی كیا كه به‌قه‌باره‌ی گه‌وره به‌رهه‌مهێنراون ده‌وڵه‌مه‌ند كراوه.
PM:03:57:29/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 8772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت