سامسۆنگ کۆتایی بە باڵادەستی ئینتێڵ هێنا

‌باڵەخانەی كۆمپانیای سامسۆنگ

وێستگە نیوز-

سامسۆنگ کۆتایی بە بەڵادەستی ئینتێڵ دەهێنێت بۆ 24 ساڵی ڕابردوو، وەک بوون بە گەورەترین بەرهەمهێنەری چیپ لە جیهاندا

دوێنی سامسۆنگ ڕاپۆرتی لە ئەنجام و ژمارەکانی خۆی لە بازرگانی جیپ ـدا بڵاوکردەوە بۆ چارەکی دووەمی 2017ـە، کۆمپانیاکە بڕی 15.7 ملیار دۆلاری دەستکەوتووە لە فرۆشتنەکانی چیپ، لەو ڕێژەیدا بڕی 7.2 ملیار دۆلاری قازانج کردووە.

هاوشیوەی سامسۆنگ، ئینتێڵ ژمارەی پێوانەی تۆمارکردووە بۆ فرۆشتنەکانی چیپ لە مێژووی خۆیدا، ژمارە پیوانەیەکەی بۆ ئاستی فرۆش و قازانجە بەڵام ژمارەکانی سامسۆنگ سەرسوڕهێنەرتر بوون.

بۆ چارەکی دووەمی 2017، ئینتێڵ بڕی 14.8 ملیار دۆلار چیپ ـی فرۆشتووە، لەم ڕێژەیەدا بڕی 3.8 ملیار دۆلاری قازانج کردووە.

ئەوەی جێگای سەرنجە ئینتێڵ تیشکی نەخستۆتە سەر بەرهەمێکی دیاریکراو بۆ بەرهەمهێنانی چیپ، وە ئینتێڵ لەماوەی 24 ساڵی ڕابردوو ناوێکی گەورەیە لە بەرهەمهێنانی چیپ و بەردەوام بێڕکابەرە لە فرۆش و قازانجەکان، سامسۆنگ تەنها سەرنجی لەسەر چیپی موبایل و  ئەو ئامێرانەیە کە دەبەسترێنەوە بە جەستەوە وەک کاتژمێرە زیرەکەکان (بەگشتی ئەوانەی دەچێتە قاڵبی wearablesـەکان).

لەگەڵ ئەوەی ئینتێڵ ناوێکی گەورەی چیپی کۆمپیوتەرەکانە بەڵام لەگەڵ ئەوەش نەیتوانی ببێتە ناوێکی گەورە لە بەرهەمهێنانی چیپی موبایلەکان، تائەمڕۆکەش چیپی بەرهەمنهێناوە بۆ ئەو بەرهەمانەی دەچیتە قاڵبی Wearablesـەکان.

سەرچاوە: ئەندرۆید كورد


PM:07:30:28/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 7373 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو