کۆمپانیایەکی ئەمریکا پارچەی ئەلیکترۆنی لە ژێر پـێستی کارمەندەکانی دادەنێت
RFID microchip
وێستگه نیوزـ
کۆمپانیای Three Square Marketی ئەمریکایی هەستاوە بە دانانی پارچەی ئەلیکترۆنی لە ژێر پـێستی دەستی ژمارەیەک لە کارمەندەکانی، ئەمەش وەک ناسنامەیەکی ئەلیکترۆنی تا بتوانن لە رێگەیەوە دەرگاکانی کۆمپانیاکە و کۆمپیوتەرەکان بکەنەوە.
کۆمپانیاکە کە لە بواری بەرنامەی ئامێرەکانی فرۆشتنی ئەلیکترۆنی کاردەکات و بارەگا سەرەکیـیەکەی لە شاری فاڵس ریڤەری ویلایەتی ویسکەنسنە، لە کۆی 85 کارمەندی 50 کارمەندی بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە قایلبوون.
کارمەندەکان دڵنیا کرانەوە لەوەی ئەم پارچە ئەلیکترۆنیـیە هیچ زیانێـکی بۆ سەر تەندروستیان نابێت و دەکرێت بە ئاسانی لە ژێر پـێستەکە دەربهێنرێتەوە و هەروەها ناتوانرێت لە ڕێگەیەوە شوێن و هاتوچۆی کارمەندەکان بزانرێن.
پارچە ئەلیکترۆنیـیەکە بریتیە لە مایکرۆچپێـک کە لەسەر بنەمای شەپـۆلی رادیۆیی کاردەکات RFID microchip و
ئەم پارچە ئەلیکترۆنیـیە لە لایەن دەزگای FDA ی ئەمریکایـیەوە پەسەندکراوە.
PM:12:29:26/07/2017
ئهم بابهته 5238
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت