گه‌ر پێویستت به مۆبایله له ئێستادا مه‌یكڕه
وێستگه نیوز
له‌ئێستادا به‌هۆی پێشكه‌وتنه خێراكانی ده‌وروبه‌رمان، به‌كارهێنانی مۆبایله زیره‌كه‌كان بۆته شتێكی پێویست، به‌ڵام له‌ئێستادا كڕینی ئه‌و ئامێرانه پێده‌چێت بكه‌وینه هه‌ڵه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی بزنس ئینسایده‌ر ئامۆژگاریمان ده‌كات، كه له‌ئێستادا خۆمان به‌دوور بگرین له كڕینی هه‌ر ئامێرێكی مۆبایلی زیره‌ك، هه‌رچه‌نده زۆر پێویستیشمان بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌یه‌ك نه‌وه‌ی نوێی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان به‌ڕێوه‌یه، كه پێده‌چێت باشترین نه‌وه‌ی نوێی مۆبایل بن له مێژوودا.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی بزنس ئینسایده‌ر له ئامۆژگاریه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، كه له‌كۆتایی مانگی ئابی ئه‌مساڵ كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری، نه‌وه‌یه‌كی نوێی مۆبایلی هۆشمه‌ند به‌ناوی (گالاكسی نۆت8) ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه، به‌م پێیه‌ش پێشبینی ده‌كرێت سه‌ركه‌وتنی زۆر گه‌وره به‌دیبهێنێت له‌به‌رامبه‌ر (گالاكسی ئێس 8)، كه پێش چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر خرایه بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه.
هاوكات پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نوێكانی كۆمپانیای سامسۆنگ، كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌هه‌مانشێوه پێشبینی ده‌كرێت 3 جۆر مۆبایلی هۆشمه‌ند له ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلولی داهاتوو بخاته بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه، له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه نه‌وه‌یه‌كی نوێی ئایفۆن به‌ناوی (ئایفۆن 8) ده‌بێت، كه پێده‌چێت كۆمپانیای ئه‌پڵ ناوێكی جیاوازتری بۆ دابنێت.
كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌وه نوێكانی مۆبایلی ئه‌پڵ، هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ یادی 10 ساڵه‌ی دروستكردنی یه‌كه‌م مۆبایلی ئایفۆن، كه پێشبینی ده‌كرێت هه‌ڵایه‌كی گه‌وره له سه‌رانسه‌ری جیهان دروست بكات، كه خاسێتێكی پێشبینی نه‌كراوی ده‌بێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه كۆمپانیای گوگڵیش كێبڕكێی گه‌وره ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر گه‌وره كۆمپانیاكانی جیهان، به‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی نوێی مۆبایلی هۆشمه‌ند به‌ناوی پیكسڵ له مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوودا بخانه بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه.
هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی بزنس ئینسایده‌ر، ئامۆژگاریمان ده‌كات كه له‌ئێستادا دان به‌خۆماندا بگرین و هیچ مۆبایلێك نه‌كڕین، چونكه‌ی ئه‌و مۆبایله نوێیانه‌ی به‌ڕێوه‌ن شایه‌نی چاوه‌ڕوانیكردنن.
AM:09:39:26/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 6216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت