چۆنێتی كهمكردنهوهی زیانهكانی بهنزین لهسهر فیولپهمپی ئۆتۆمبیل
وێستگه نیوزـ
چەند ساڵێکە ئۆتۆمبیلەکانی هەرێمی کوردستان توشی خراپ بونی فیول پەمپ دەبن، هۆکاری سەرەکی خراپ بونی دەگەڕێتەوە بۆ خراپ بونی سوتەمەنی بەتایبەت بەنزین.
بەوتهی شارەزایان، کاتێک فیول پەمپ خراپ دەبێت کە بەنزینەکەی وشک بێت، واتا رێژەی تەڕی بەنزینەکە زۆر کەم و زۆر زۆریش نەبێت، بەنزین دەبینین بەبۆنی دەزانین زۆر خراپە بۆ ئۆتۆمبیلەکانمان، ئێمەش بەردەوام ئەو بەنزینە بەکاردەهێنین، بۆیە ئەگەر بەنزینهكه بۆنی خراپ و تیژ بێت ئەوا ئەو بەنزینە مەکە ناو ئۆتۆمبیلەکەت.
ئەم بەنزینەی کە لە ئێستادا لە خاڵە سنوریەکانی کوردستان دێنە ناوەو هەندێكجار رێگریان لێ دەکریت ئەوا ئەو بەنزینە ئەم ماددەی تیدایه زۆر خراپە و کاریگەری لەسەر مەکاینی ئۆتۆمبێل ھەیە و ئەگەر بۆنی ئەو ماددەیە چەند جاریک بچێت بەسەر مرۆڤێکدا ئەوا ئەو مرۆڤە ژەھراوی دەبێت و لەوانەیە توشی شێرپەنجەی بکات، ئەمە جگەلەوەی بۆ ژینگەش زۆرخراپە.
ئهو ناوچهیهی ئێمه تیایدا دهژین، یەکێکە لەوڵاتە هەرە گەرمەکانی دنیا و بەوەش پێویستە لەکاتی کڕینی بەنزین ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەین:
1- باشترە بەیانیان زو یان شەو درەنگ بەنزین بکڕین: لەو دو کاتەدا پلەی گەرمای زەوی نزمترینەو بەوەش زۆرینەی بەنزینخانەکان تەنکییەکانیان لەژێر زەوی دادەنێن، دەکرێت پلەی گەرما کار لەچڕی بەنزینەکە بکاتو کەمی بکاتەوە، بەواتایەکی تر ئەو لیترە بەنزینەی بەیانیان دەیکڕیت هەمان ئەو لیترە نییە کە نێوەڕوانی هاوین دەیکرێت، ئەوە جگە لەوەی گۆڕان لەئاستی چڕی بەنزین بۆ مادەکانی دیکەی ناوی دەگۆڕێتو زیان بەئۆتۆمبێلەکەت لەماوەی درێژدا دەگەیەنێت، بەرزبونەوەی تەنها یەک پلەی گەرمی دەتوانێت هاوسەنگیی چڕی بەنزینو مادەکانی ناوی بگۆڕێت.
2- لەکاتی تێکردنی بەنزین، پەمپەکە لەسەر پلەی هێواش دابنێ وەک دەزانین هەر پەمپێکی بەنزین سێ پلەی هەیە، خێراو ناوەندو هێواش، هەروەها لەدو بۆری پێکدێت، یەکەمیان بەنزین دەکاتە تەنکی ئۆتۆمبێلەکەو دوەمیان هەڵمی ناو تەکییەکە ڕادەکێشێتەوە، ئەگەر لەکەشی گەرمدا بەپلەی خێرا بەنزین تێبکەین، شڵەقانی بەنزینەکە زیاتر دەبێتو بەوەش بڕێکی زۆرتری دەبێتە هەڵم و لەڕێگەی تەنفیسەکەوە دەکێشرێتەوەو بەوەش سود لەو بڕە نابینیت کە خۆت پێتوایە کڕیوتە.
3- مەهێڵە تانکییەکەت لەنیوە زیاتر خاڵی بێت: بەهەڵم بونی بەنزین جیاوازی هەیە لەکاتێکدا تەنکییەکەت پڕ بێت یان بەتاڵ لەوەی یەکەمیان بەهەڵم بونەکە بەهۆی نەبونی هەوا هێواشترە و لەوەی دوەمیان بەهۆی بونی هەواو بەرزبونەوەی پلەی گەرمیو گۆڕینی پەستانی هەوای ناو تەنکییەکە، بەهەڵم بونەکە خێراترە، بۆیە تانکییە گەورەکانی بەنزین سەقفی جوڵاوی بۆ دادەنرێت کە لەگەڵ ئاستی بەنزینەکە بەرزو نزم دەکات، بەوەش ناهێڵێت بەنزینەکە بەرهەوا بکەوێت.
4- لەکاتی بینینی تانکەرێک لەبەنزینخانەیەک، بەنزینی لێ مەکڕە: کاتێک تانکەرەکان بەنزین دەکەنە نێو خەزانی بەنزینخانەکان، بەنزینەکە دەشێوێت و ئەو خڵتەو مادانەی لەبنی خەزانەکەدا نیشتون، تێکەڵ بەبەنزینەکە دەبنەوە خەزانی واهەیە ماوەی چەند ساڵە پاک نەکراوەتەوە، بەوەش زیانی گەورە بەر بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکەت دەکەوێت، چار ئەوەیە بڕۆیت بۆ بەنزینخانەیەکی تر یان ئەگەر کاتت هەبو ویستت هەر لەوێ بیکڕیت، لانی کەم نیو سەعات چاوەڕێ بکە.
PM:10:11:24/07/2017
ئهم بابهته 9313
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت