ژماره‌یه‌ك گه‌نج ده‌یانه‌وێت شه‌ڕی ئاو ببه‌نه‌وه
نه‌بیل شه‌ڕی ژینگه‌ی كوردستان ده‌كات
وێستگه نیوز ـ نیقاش_ مه‌عاز فه‌رحان
ژماره‌یه‌ك گه‌نج له‌كوردستان به‌توانایه‌كی كه‌مه‌وه ده‌یانه‌وێت له‌شه‌ڕی ژینگه‌و ئاودا براوه بن‌و به‌ر به‌و زیادهڕهویو پێشێلكاریانه بگرن كه ده‌كرێته سه‌ر ژینگه.
نه‌بیل مو‌سا (40 ساڵ) له‌ناوچونی خه‌ونه‌كانی منداڵی وایان لێ‌كرد خۆی ته‌رخان بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چالاكوانانی دیكه‌دا وابكه‌ن مرۆڤایه‌تی ئاوی پاكی لێنه‌بڕێت، ئێستا له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا رێگه‌ی جیاواز‌و سه‌رنج ڕاكێش له‌چالاكی‌و مه‌راسیمه باوه‌كان ده‌گرنه‌به‌ر بۆ خستنه‌ڕووی مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر ژینگه‌ی كوردستان.
نه‌بیل ئه‌ندامی رێكخراوی پارێزه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی ئاوه كه باره‌گاكه‌ی له‌شاری نیویۆركی ئه‌مریكا، ده‌ڵێت تاكه ئه‌ندامی ڕێكخراوه‌كه‌یه كه خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێت، له‌گه‌ڵ سێ هاوڕێی تری دیواره‌كانی كوردستان به‌تابلۆی هۆشیاركردنه‌وه له‌باره‌ی ژینگه‌وه ده‌نه‌خشێنن‌و به‌تۆپ چاو بۆ دره‌خته‌كان دروست ده‌كه‌ن، سه‌تڵی خۆڵ ده‌به‌ن بۆ سه‌یرانگاكان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چهمو رووباره‌كانی كوردستان له‌پاشماوه پیسه‌كان پاك ده‌كه‌نه‌وه.
نه‌بیل مو‌سا له‌ساڵی 2011ه‌وه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ئه‌وروپاوه هه‌وڵه‌كانی چڕكردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به‌و مه‌ترسیانه بگرێت كه روویان له‌ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه كه ئه‌و به "كاره‌سات" ناویده‌بات.
ئه‌وه‌ی وای لهنهبیل كردوه كه كاره‌كه‌ی تایبه‌ت بكات به‌پاراستنی ئاو، د‌رك كردنیه‌تی به‌و مه‌ترسیانه‌ی رۆژانه‌ی به‌چاوی خۆی ده‌یان بینێت، به"نیقاش"ی وت "له‌كوردستان ته‌نانه‌ت رێگه به‌كۆچی ماسیه‌كان نادرێت‌و به‌نداوه‌كان ناهێڵن، شوناسنامه‌ی ماسیه‌كان تێكچووه، له‌هه‌موو دونیادا ئاوی پیس ده‌پاڵێورێت، به‌ڵام ئاوی كوردستان ئه‌وه‌نده ماده‌ی قورسی تێدایه به‌چه‌ند پاڵاوگه‌یه‌كیش پاكنابێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئاو به‌مشێوه پیس بێت خاكی كوردستانیش پیتی نامێنێت".
نه‌بیل، غهسالهكانی جه‌و لم‌و كه له‌سه‌ر رووباره‌كان بنیادنراون، له‌گه‌ڵ بهنداوهكانو ئاوی زێرابهكانو پاڵاوگه‌كانی نه‌وت به‌كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی سه‌ر ئاو‌و هه‌وای هه‌رێم ده‌زانێت.
ئه‌و گروپه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی نه‌بیل تێیدا ئه‌ندامه، له‌كۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌یدا 10 خوله‌كی بۆ ته‌رخانكراوه كه قسه له‌سه‌ر ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق بكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌بیل ته‌نیا سێ گه‌نجی تری له‌گه‌ڵدایه به‌به‌رده‌وامی لهكارهنیدا به‌شداری ده‌كه‌ن، به‌ڵام دڵخۆشه به‌وه‌ی چه‌ند گروپێك له‌ناو گه‌نجاندا دروستبوون‌و كار له‌پاراستنی ژینگه‌دا ده‌كه‌ن.
سه‌فین محه‌مه‌د، یه‌كێكه لهخۆبهخشه ههمیشهكانو كاركردن بۆ پاراستنی ژینگه به‌ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نیگه‌رانه له‌و كارانه‌ی ڕێكخراوه‌كان‌و حكومه‌تی هه‌رێم له‌بواری پاراستنی ژینگه‌دا ده‌یكه‌ن.
سه‌فین به"نیقاش"ی وت "ئه‌م هه‌موو رێكخراوی ژینگه‌پارێزه هه‌یه باسی پیسبونی ژینگه ده‌كه‌ن كه‌چی خۆیان پۆسته‌ر له‌سه‌ر ماده‌ی پلاستیكی ده‌نوسن‌و دوایش فڕێی ده‌ده‌ن، یان خۆیان باسی خراپی كیسی پلاستیكی ده‌كه‌ن كه‌چی به‌كاریشی ده‌هێنن".
نه‌بیل مو‌سا وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێده‌كات چیرۆكه‌كانی سه‌رده‌می منداڵی وایان لێكردووه خۆی بۆ ئه‌م كاره ته‌رخان بكات‌و ده‌ڵێت "به‌مناڵی ماڵمان له‌گه‌ڕه‌كی شه‌كره‌كه‌ی سلێمانی بوو له‌نزیك چه‌می قلیاسانو چه‌ندین په‌له‌وه‌رو گیانداری تێدابوو، ماسیم دهگرتو مه‌له‌م ده‌كرد، ساڵی 1996 كه چومه ده‌ره‌وه له‌ئه‌وروپاش خه‌وم هه‌ر بهچهمهكهی قلیاسانه‌وه ده‌بینی".
نه‌بیل وتیشی "كه گه‌ڕامه‌وه كاره‌ساتم بینی داره‌كان بڕدرابونهوهو زه‌وییه‌كه‌ی دابه‌شكرابوو وامزانی كیمیایی لێیداوه، كه سه‌یرم كرد خه‌ونه‌كانی منداڵی من هه‌موویان تیاچوون".
هه‌وڵه خۆبه‌خشه‌كانی نهبیلو هاوڕێكانی له‌كاتێكدایه، به‌پێی به‌دواداچونی ده‌سته‌ی پاراستن‌و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، دوور نییه دوای ساڵ 2025 كوردستان توشی قه‌یرانی ئاو بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌نداوه‌كانی وڵاتانی دراوسێی كوردستان له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی ئاوی كوردستان جێبه‌جێ بكرێت.
لوقمان شێروانی وته‌بێژی ده‌سته‌ی پاراستن‌و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به"نیقاش"ی وت "كارگه‌و شوێنه‌كانی چه‌وو لم زۆربه‌یان پابه‌ندی بنه‌ماو رێنماییه ژینگه‌ییه‌كان نابن‌و كاریگه‌ریان زۆره له‌سه‌ر تێكدانی ژینگه‌و رووبار‌و زێیهكانو كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌وزایی".
شێروانی زیاتر وتی "پاڵاوگه نایاساییهكانیش كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ژینگه هه‌یه، چونكه زۆربه‌ی پاڵاوگه نایاساییه‌كان پشكنینی ژینگه‌ییان بۆ نه‌كراوه‌و شوێنه‌كانیان گونجاو نییه".
ده‌سته‌ی پاراستن‌و چاككردنی ژینگه، ناو به‌ناو له‌رێگه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن‌و كه‌ناڵه‌كانی راگهیاندنو سازكردنی كۆڕ‌و سیمیناره‌وه هاوڵاتیان له‌مه‌ترسیه‌كانی پیسبونی ژینگه ئاگادارده‌كاته‌وه.
نه‌بیل مو‌سا به‌شێك له‌چالاكیه‌كانی تریشی ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر سه‌ر له‌ناو زبڵ‌و خاشاك دهوهستێتو دواتر وێنه‌كانی له‌پێشانگایه‌كدا نمایش ده‌كات، زهرفو نایلۆنی خۆڵ ده‌كات بهپهیكهرو له‌شێوه‌ی مرۆڤدا دروستیان ده‌كات وه‌ك هێمایه‌ك بۆ پیسبونی ژینگه.
نه‌بیل هه‌رچه‌نده پێیوایه كه ده‌بێت شه‌ڕی كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتوو بكات كه ئه‌و به "تاوانباره گه‌وره‌كان" ناویان ده‌بات، به‌ڵام جه‌ختیكرده‌وه "به‌رده‌وام دهبمو ئاواتم ئه‌وه‌یه نه‌وه‌یه‌ك دروستبكه‌م كه هۆشیاری بۆ پاراستنی ئاو‌و ژینگه هه‌بێت، شاره‌كان پڕ بن لهسهوزاییو ئاژهڵو باڵنده كێوییه‌كان ئاشتبكرێنه‌وه".
ده‌شڵێت "سروشتی كوردستان به‌پزیشكی خۆم دهزانمو هه‌ر كاتێك نه‌خۆش ده‌كه‌وم ده‌چمه ده‌ره‌وه‌ی شار‌و كه‌مترین ده‌رمان به‌كارده‌هێنم".
PM:04:20:21/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 6233
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت