په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: ئێران ناتوانێت داوای دواخستنی ریفراندۆم بكات
عه‌بدولباری زێباری
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێران ناتوانێت داوای دواخستنی ریفراندۆم بكات، به‌ڵكو ته‌نها هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن دوایبخه‌ن.
عه‌بدولباری زێباری، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، بڕیار بوو ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له عیراق زووتر سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و پێشتریش به‌رنامه‌ی سه‌ردانی یه‌كێتی بۆ تاران دیاریكرابوو، به‌ڵام له سه‌ردانی هه‌ردوولا باسی ریفراندۆم ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی پرسێكی گه‌رمه.
ئێران ده‌توانێت داوای دواخستنی ریفراندۆم بكات، زێباری ده‌ڵێت "نه‌خێر ناتوانێت، جگه له هه‌رێمی كوردستان هیچ كه‌سێكی دیكه ناتوانن ریفراندۆم دوابخه‌ن، چونكه هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن بریاره".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی وتیشی "پێموایه به كاركردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن و پرسه‌كانیش له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بن".
ماوه‌ی دوو رۆژه ئیره‌جی مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له عیراق له هه‌رێمی كوردستانه، دوێَنێش شاندێكی باڵای یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان كردووه و بڕیاره سبه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه.
بڕیاره رۆژی 25-9-2017 ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌فته‌ی رابردوو بارزانی به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كرد.
PM:03:53:17/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 1715
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت