په‌رله‌مانتارێكی پارتی:
هیوادارین حزبه‌كان به فشاری ئێران له ریفراندۆم پاشگه‌ز نه‌بنه‌وه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێران یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌ته دژی ریفراندۆم و ده‌ڵێت "ئومێده‌وارین هیچ حزبێك به فشاری ئێران له بڕیاری ریفراندۆم پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه".
ماوه‌ی دوو رۆژه ئیره‌جی مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له عیراق له هه‌رێمی كوردستانه، ئایا مه‌سجدی ناتوانێت فشار بۆ دواخستنی ریفراندۆم دروست بكات؟
ئیسلام حسێن، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئیسلام حسێن، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند "ئێران هه‌موو هه‌وڵێك بۆ دواخستنی ریفراندۆم ده‌دات، به‌ڵام ئه‌وه پێشێلی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه كه ده‌وڵه‌تێك دژی ریفراندۆمی میلله‌تێكی دیكه بێت، چونكه ریفراندۆم هه‌قی هه‌موو میلله‌تێكه، ئومێده‌وارین هیچ حزبێك به فشاری ئێران له بڕیاری ریفراندۆم پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه".
ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له عیراق له سه‌ردانه‌كه‌یدابۆ كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركرده‌ی حزبه‌كان كۆبۆته‌وه كه به‌وته‌ی به‌رپرسانی حزبه‌كان، مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سجدی بۆ پرسی ریفراندۆمه.
دوێَنێش شاندێكی باڵای یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان كردووه و بڕیاره سبه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه.
بڕیاره رۆژی 25-9-2017 ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌فته‌ی رابردوو بارزانی به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كرد.
PM:03:28:17/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3863
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت