ده‌رماڵه‌ی بڕوانامه بۆ ده‌رچوانی په‌یمانگه‌ی راهێنان خه‌رج ده‌كرێت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ره‌زامه‌ندی نیشان داوه به خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی بڕوانامه به‌ڕێژه‌ی 45% بۆ ده‌رچووانی په‌یمانگه‌ی راهێنان و گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌یی له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
به‌پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له رۆژی 16-7-2017 به واژووی رابه‌ر سدیق بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به وه‌كاله‌ت ده‌رچووه و وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه وه‌ڵامی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یان داوه‌ته‌وه.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه "رازین له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی بڕوانامه به‌ڕێژه‌ی 45% بۆ ده‌رچووانی په‌یمانگه‌ی راهێنان و گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌یی به‌مه‌رجێك له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تتان ده‌رنه‌چێت و له كاتی گواستنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تێكی تر ئه‌م ماف و ئیمتیازاته‌یان پێ‌نادرێت و به‌م بڕوانامه‌یه‌ش ناتوانن درێژه به خوێندن بده‌ن بۆ ئاسته‌كانی خوێندنی باڵا".
PM:03:13:17/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3523
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت