نێچیرڤان بارزانی ره‌وشی ئابووری هه‌رێم بۆ كونسوڵی نوێی به‌ریتانیا ده‌خاته‌ڕوو
نێچیرڤان بارزانی و كونسوڵی نوێی به‌ریتانیا لە هەولێر
وێستگه نیوز - سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پوخته‌یه‌كیی ده‌رباره‌ی ره‌وشی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان بۆ كونسوڵی نوێی به‌ریتانیا له هه‌رێم خسته‌ڕوو، ئاماده‌یشی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به ڕێگه‌ی دیالۆگ ده‌ربڕی.
ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17-7-2017 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له مارتن وار كونسولی نوێی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا وار سوپاسی ئه‌و پێشوازی و پشتگیرییه گه‌رمه‌ی كرد كه له‌لایه‌ن داموده‌ز‌گاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه لێی كراوه و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێم و كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی و فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و له‌نده‌ن له هه‌موو بواره‌كاندا خواست.
كونسولی نوێی به‌ریتانیا له هه‌رێمنه‌به‌ردی و چاونه‌ترسیی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیشی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعشدا و پێشوازیكردن له ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆری، به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له بواری سه‌ربازیدا دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ وار له ئه‌ركه نوێكه‌یدا خواست و پشتگیریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانی ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها سوپاسی حكومه‌تی به‌ریتانیای كرد بۆ ئه‌و هاوكارییانه‌ی له بواره‌كانی سه‌ربازی و مرۆیی‌دا پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستانی ده‌كات و جه‌ختی له به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان كرده‌وه.
نێَچیرڤان بارزانی پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی ره‌وشی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌مباره‌یه‌وه به‌ریتانیا ده‌توانێت له ڕێگه‌ی هاندانی كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌یه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری له هه‌رێمی كوردستان، ڕۆڵی خۆی بگێڕێت به شێوه‌یه‌ك هه‌رێم بكه‌نه بنكه‌یه‌ك بۆ پڕۆژه‌كانیان له سه‌رتاسه‌ری عیراق.
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش، ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان به ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆوه له‌گه‌ڵ به‌غدا نیشان دا و له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵی به‌ریتانیای به گرنگ زانی.
تاووتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به بارودۆخی ناوچه‌كه و دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش له مووسڵ، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
PM:02:09:17/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2666
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت