هاتووچۆی هه‌ولێر له‌سه‌ر گۆڕینی ره‌نگی تاكسی روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ره‌تیده‌كاته‌وه بڕیاری گۆڕینی ره‌نگی تاكسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان درابێت و رایده‌گه‌یه‌نێت كه ته‌نها به لۆگۆیه‌ك له‌یه‌ك جیاده‌كرێنه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه "چه‌ند رۆژێكه هه‌واڵێك له هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندن بڵاوبۆته‌وه كه گوایا به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه ره‌نگی تاكسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گۆڕدرێن به‌پێی شاره‌كان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی خاوه‌نی تاكسییه‌كانی لێكه‌وته‌وه، چونكه له‌م قه‌یرانی داراییه ناكرێت ئه‌م تێچووه زۆره دابین بكه‌ن بۆ بۆیه‌كردنه‌وه‌ی تاكسییه‌كانیان".
هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "ئێمه لێره‌وه هاوڵاتیان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م بڕیاره به‌هه‌ڵه گواستراوه‌ته‌وه و به‌م شێوه‌یه نییه كه بڵاوكراوه‌ته‌وه".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌نگی تاكسییه‌كان ناگۆڕدرێت، به‌ڵكو ته‌نها به‌لۆگۆیه‌ك كه له‌زگه‌یه‌كه تاكسی شاره‌كان له‌یه‌كتر جیاده‌كرێته‌وه".
هاتووچۆی هه‌ولێر روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش ده‌مێكه هه‌یه و مه‌به‌ست تیایدا رێكخستنی تاكسییه‌كانه و له به‌رژه‌وه‌ندی خودی خاوه‌نی تاكسییه‌كانه".
PM:01:28:17/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 14173
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت