به‌وێنه... 150 ماتۆڕسكیل له‌ناوبران
وێستگه نیوز – به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان له‌ناوبردنی 150 ماتۆڕسكیلی بێ ژماره و بێ سه‌ره‌تای راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ 150 ماتۆڕسكیل له‌ناوبران.
هاتووچۆی گه‌رمیان ده‌ڵێت: "دوای سكاڵای زۆری هاوڵاتیان له‌سه‌ر زۆربوونی ماتۆڕسكیلی بێ ژماره‌و بێ سه‌ره‌تا و بێزاركردنی هاوڵاتیان ئه‌مڕۆ به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌فسه‌رانی باره‌گا 150 ماتۆڕسكیل له‌ناوبرا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كدا هاتووه كه "ئه‌مه له دوای ئه‌وه دێت چه‌ندین جار داوا له خاوه‌نه‌كانیان كراوه به‌شێوه‌ی یاسایی ماتۆڕسكیله‌كانیان وه‌رگرن و مامه‌ڵه‌ی یاسایی بۆ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی تابلۆ".
هاتووچۆی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئه‌م ماتۆڕسكیلانه موڵكی كاسبكار نین، به‌ڵكو له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانه‌وه له گه‌نج و هه‌رزه‌كار و له كاتی ئه‌نجامدانی سه‌رپێچی و زۆرینه‌یان له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه".
PM:12:27:17/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3681
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت