ئه‌وقاف: سه‌ره‌تای مانگی ئاب سه‌فه‌ری حه‌ج ده‌ست پێده‌كات
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی رایده‌گه‌یه‌نێت كه له سه‌ره‌تای مانگی ئابدا یه‌كه‌م سه‌فه‌ری حاجییان بۆ وڵاتی سعودیه ده‌ست پێده‌كات.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای مانگی ئاب زیاتر له چوار هه‌زار و 800 كه‌س له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، سه‌ردانی وڵاتی سعودیه ده‌كه‌ن، ئه‌و ژماره‌یه حه‌مله‌دار و لیژنه‌كانیش له‌خۆده‌گرێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئێستا ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌فه‌ری حه‌ج ده‌كه‌ن پشكنینی ته‌ندروستییان بۆ ده‌كرێت و پاسپۆرته‌كانیشیان له مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنی ڤیزه‌ن.
AM:10:54:17/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 1978
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت