شوێنی كامێراكانی هاتوچۆ له سنوری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری
وێستگه نیوز – به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی شوێنی دانانی كامێراكانی هاتووچۆی له سنوری پارێزگا و ده‌وروبه‌ری راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه له شاری سلێمانی كامێراكانی هاتووچۆ له پردی تاسڵوجه بۆ كه‌نه‌كه‌وه، به‌كره‌جۆ، ئه‌نده‌رپاسی خه‌بات داده‌نرێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له هه‌ردوو سایدی رێگه‌ی (ته‌كیه- چه‌مچه‌ماڵ) دانراوه.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه له قه‌زای دوكان له رێگه‌كانی (دوكان –پیره‌مه‌گرون) ده‌بێت.
راشگه‌یاندووه كه له ئیداره‌ی گه‌رمیان كامێراكانی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگه‌كانی (كه‌لار-رزگاری، كه‌لار- به‌رده‌سور، كه‌لار-گرده‌گۆزینه داده‌نرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێرانیش ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له سه‌رجه‌م شه‌قام و رێگه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ریدا جێگۆڕكێ به‌شوێنی كامێرا‌كان ده‌كرێت.
AM:10:15:17/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 4784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت