ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی پێنج ده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی پێنجی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش پێشمه‌رگه وه‌ریده‌گرێت.
رابه‌ر سدیق، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به رووداوی راگه‌یاند: "له رۆژی دووشه‌ممه 17ی ته‌مموزی 2017، ده‌ستده‌كه‌ین به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی پێنج و دابه‌شكردنه‌كه‌ش له لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه ده‌ستپێده‌كات".
هاوكات ماڵپه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بڵاویكرده‌وه: رۆژی دووشه‌ممه، 17ی ته‌مموزی 2017، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی (پێنج) ی دیوان و لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كرێت.
رۆژی دووشه‌ممه 5ی حوزه‌یرانی 2017، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران و خانه‌نشینانی راگه‌یاند.
به گوێره‌ی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، رۆژی سێشه‌ممه 6ی حوزه‌یرانی 2017، مووچه‌ی مانگی نیسانی ساڵی 2017 ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكان دابه‌شكرا و رۆژی 23ی حوزه‌یرانی 2017، كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسان هێندرا.
دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی پێنج له كاتێكدایه كه ئێستا هاوڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران له ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌مموزدان و هێشتا مووچه‌ی مانگی پێنجیان وه‌رنه‌گرتووه.
AM:09:58:17/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 79631
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت