"پێش كۆتایی مانگی 7 ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت"
وێستگه نیوز - به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌زموونه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه پێش كۆتایی مانگی 7 ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت.
په‌یجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له زاری كه‌ریم له‌تیف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌زموونه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڵاویكرده‌وه كه ته‌نیا چه‌ند ورده‌كارییه‌ك ماوه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانیان ته‌واو بكه‌ن و ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆله‌كانی 9ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی رابگه‌یه‌نن.
كه‌ریم له‌تیف، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌زموونه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ھه‌رێمی كوردستان، وتی: "كۆتا ڕۆژی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له 20/7/2017 ده‌بێت، چونكه به‌شێك له تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 12ی ئاماده‌یی پیشه‌ییه‌كان تا ئه‌و كاته ده‌خایه‌نێت".
وتیشی: "ھێشتا نه‌گه‌یشتووینه‌ته ھه‌ندێك قۆناغ، به‌و ھۆیه‌شه‌وه ناتوانین به دیاری كراوی ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی نمره‌كانی پۆلی 9ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی دیاری بكه‌ین".
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌زموونه گشتییه‌كان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "پێش كۆتایی ھاتنی مانگی 7ی 2017 ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌نین".
AM:08:26:17/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2845
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت