دوو ئامۆزا له كاتی مه‌له‌كردن خنكان
فۆتۆ: ئەرشیف
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
دوو ئامۆزا له نزیك شارۆچكه‌ی خه‌باتی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر به‌هۆی مه‌له‌كردنه‌وه خنكاون و ته‌رمه‌كانیش ده‌رهێنراونه‌ته‌وه.
رائید هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، رووداوه‌كه پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بووه و دوو ئامۆزا كه ته‌مه‌نیان 19 ساڵ و 18 ساڵ بووه له كاتی مه‌له‌كردندا خنكاون، ته‌رمه‌كانیشیان ده‌رهێنراونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادیی هه‌ولێر كراون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیس دوو گه‌نجه‌كه ناویان (عومه‌ر عه‌بدولمه‌ناف عه‌بدولڕه‌حمان)، ته‌مه‌ن (20) ساڵ، پیشه پێشمه‌رگه، (جیهاد نه‌سره‌دین عه‌بدولڕه‌حمان)، ته‌مه‌ن (۱۹) ساڵ، پیشه كاسبه و دوای ئه‌وه‌ی مه‌له‌وانیان كردووه بۆ ماوه‌یه‌ك دواتر دیار نه‌ماون و خنكاون.
ساڵانه له وه‌رزه‌كانی به‌هار و هاویندا له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زۆرجار هاوڵاتیان له‌كاتی چوونیان بۆ شوێنه گه‌شتیارییه‌كان مه‌له ده‌كه‌ن و هه‌ندێجاریش ده‌خنكێن.
PM:10:14:16/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3017
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت