شاجوان هه‌ڵده‌بژێردرێت
ژالیا سیروان.. شاجوانی کوردستان
وێستگه نیوز-
وا بڕیاره له كۆتایی ئه‌مساڵدا، شاجوانی نوێی كوردستان هه‌ڵبژێردرێته‌وه و له سه‌ره‌تای مانگی داهاتووشه‌وه كچان ده‌توانن ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن.
سیروان تۆفیق، به‌ڕێوه‌به‌ری به بازاڕكردن له ده‌سته‌ی گشتی گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ده‌سته‌كه‌یان به هاوكاری كۆمپانیای بابلیۆن له ئاماده‌كارییدان بۆ هه‌ڵبژاردنی شاجوانی نوێی كوردستان بۆ ساڵی (2017-2018) و كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریش له رێنماییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی شاجواندا ده‌كرێت.
به وته‌ی ناوبراو، ئه‌مساڵیش كچانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌توانن به‌شداری بكه‌ن و بڕیاریشه له سه‌ره‌تای مانگی داهاتودا كچان ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن.
سیروان وتی "هه‌ڵبژاردنی شاجوان بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی گه‌شتیاری و پێشخستنی كلتوره‌وه گرنگه، بودجه‌ی پڕۆژه‌كه‌ش وه‌كو ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن كۆمپانیای بابیلۆن و سپۆنسه‌ره‌وه دابین ده‌كرێَت و حكومه‌ت هیچ بودجه‌یه‌كی بۆ دابین ناكات".
له شه‌وی 6-10-2016 بۆ سێیه‌مجار هه‌ڵبژاردنی شاجوانی كوردستان له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو تیایدا ژالیا سیروان كه خه‌ڵكی شاری سلێمانییه نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
PM:04:48:16/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 5961
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت