ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی، ره‌خنه‌ی له كلیپه‌كه‌ی حه‌مید هه‌یه
حه‌مید عوسمان
وێستگه نیوز-
ده‌رهێنه‌ری كلیپی (ته‌زیو)ی هونه‌رمه‌ند حه‌مید عوسمان رایده‌گه‌یه‌نێت، حه‌مید عوسمان به‌بێ ئاگاداری ئه‌وان هه‌ستاون به ده‌ستكاریكردنی ره‌نگه كلیپه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خراپ كه دووره له سه‌لیقه و ویستی ئه‌وانه‌وه و ده‌ڵێت: "دیاره ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئازیزه و هاوڕێكانی پێیانوابووه كه له ئێمه شاره‌زاتر و وردترن".
هه‌ردی سه‌لامی ده‌رهێنه‌ری كلیپی (ته‌زیو) له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاویكردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه، كلیپی گۆرانی (ته‌زیو)ی هونه‌رمه‌ند (حه‌مید عوسمان) بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ئه‌و، ده‌رهێنه‌ری بووه و چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا ئه‌و كاره‌یان ته‌واو كردووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌كه‌یان زۆر دواخست و ره‌نگه جیاواز بێت له ئاستی كاره‌كانی ئێستامان، به‌ڕێزیان به‌بێ ئاگاداری ئێمه هه‌ستاون به ده‌ستكاریكردنی ره‌نگه كلیپه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خراپ كه دووره له سه‌لیقه و ویستی ئێمه‌وه، دیاره ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئازیزه و هاوڕێكانی پێیانوابووه كه له ئێمه شاره‌زاتر و وردترن".
سه‌لامی جه‌ختیكردۆته‌وه "بۆیه ئێمه به‌و جۆره‌ی ئێَستا كاره‌كه‌مان لا په‌سه‌ند نییه و پێمان باش نییه لای خۆمانه‌وه بڵاویبكه‌نه‌وه و به‌هیواین كه بینه‌ران لێی رازی بن".
له چه‌ند رۆژی رابردوودا هونه‌رمه‌ند حه‌مید عوسمان نوێترین كلیپی به‌ناوی (ته‌زیو) كه شێوازێكی خاوه بڵاوكرده‌وه.
PM:03:38:16/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 4655
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت