‌نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان

وێستگه‌ نیوز -
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16ی ته‌مموزی 2017، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.

نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌ 46 دۆلار و 69سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو به‌ 49 دۆلار و 5 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا و دوای رێككه‌وتنێكی ئۆپیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، نرخی نه‌وت رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد به‌ جۆرێك نرخی به‌رمیلێكی نه‌وتی برێنت گه‌یشته‌ 58 دۆلار. 


AM:08:27:16/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 1277 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو