ده‌یان چه‌كداری داعش به‌هۆی خواردنی "تشریبی گۆشته‌وه" ژه‌هراوی بوون
وێنەکە لە میدیا عیراقییەکان بڵاوکراوەتەوە..
وێستگه نیوز ـ
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی له پارێزگای نه‌ینه‌وا، رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌یان چه‌كداری داعش كه به‌شدارییان له ئاهه‌نگی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌یان له شاری ته‌لعه‌فه‌ر كردووه، به‌هۆی خواردنی "ته‌شریبی گۆشت"ـه‌وه كه له ئاهه‌نگه‌كه خواردوویانه، ژه‌هراویی ده‌بن و به په‌له ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا، رایگه‌یاند: "ده‌یان چه‌كداری داعش له ناویاندا عه‌ره‌ب و بیانی هه‌یه، تووشی ژه‌هراویبوونێكی به‌هێز بوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، چه‌كداره ژه‌هراویبووه‌كان به‌شداری ئاهه‌نگێكیان كردووه كه بۆ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی رێكخراوه‌كه رێكخرابوو، دوای خواردنی خوانی نیوه‌ڕۆ، كه ته‌شریبی گۆشت بووه، حاڵه‌ته‌كانی ژه‌هراویبوون تیایاندا سه‌ری هه‌ڵداوه.
سه‌رچاوه‌كه به ماڵپه‌ری سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاند: چه‌كداره‌كان به په‌له گه‌ینراونه‌ته نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستییه‌كان، تیایاندایه باری ته‌نردوستی زۆر خراپه.
هه‌روه‌ها وتیشی: "رووداوه‌كه، به یه‌كه‌م رووداوی له‌و شێوه‌یه داده‌نرێت، به‌تایبه‌ت كه ژماره‌ی چه‌كداره ژه‌هراویبووه‌كان زۆره".
رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش، له حوزه‌یرانی 2014 و له دوای داگیركردنی موسڵ به چه‌ند رۆژێك، شاری ته‌له‌عه‌فه‌ری له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆنتڕۆڵ كرد و تائێستاش به‌ده‌ستییه‌وه ماوه‌ته‌وه، له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا، داعش ئه‌و شاره‌ی به ویلایه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی رێكخراوه‌كه‌ی راگه‌یاند.
PM:09:57:15/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 13055
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت