لە میترۆیه‌كی تاران تەقە روویدا
وێستگه نیوز – جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی ری له تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند كه له‌ناو میترۆی ری كه‌سێك هێرشی كردووه‌ته‌سه‌ر پیاوێكی ئاینی و دوو كه‌سی برینداركردووه و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه هێرشبه‌ره‌كه كوژراوه.
ئاژانسی "ئیسنا" له زاری هادی ته‌مهیدی ێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی ری له تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویكرده‌وه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ كه‌سێك له‌ناو میترۆی ری هێرشی كردووه‌ته‌سه‌ر پیاوێكی ئاینی و برینداری كرد.
هادی ته‌مهیدی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و هێرشبه‌ره‌كه به‌رگری كرد و خۆی راده‌ست نه‌كرد، بۆیه هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان لێ‌كرد و به‌وهۆیه‌وه كوژرا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هاوڵاتییه‌ك له شوێنی رووداوه‌كه هه‌وڵی داوه به‌رگری له پیاوه ئاینییه‌كه بكات و له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كه‌وه بریندار كراوه و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی ری جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له ئێستادا بارودۆخه‌كه كۆنترۆڵ كراوه و بارودۆخی میترۆكه ئاسایی بووه‌ته‌وه.
AM:10:13:15/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2286
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت