ئه‌مریكا: به‌رپرسی یه‌كه‌می داعش له ئه‌فغانستان كوژرا
فڕۆکەیەکی ئەمریکی... فۆتۆ: ئەرشیف
وێستگه نیوز - وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا "پنتاگۆن" كوژرانی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعشی له وڵاتی ئه‌فغانستان راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا "پنتاگۆن" رایگه‌یاند كه رۆژی 11ی ئه‌م مانگه هێزه‌كانیان له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له ویلایه‌تی كونار، ئه‌بو سه‌ید سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعشیان له ئه‌فغانستان كوشتووه.
دانا وایت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هێرشه ئاسمانییه‌كه بۆسه‌ر بارهگایهتی رێكخراوی داعش له ئه‌فغانستان بووه و هاوكات ژماره‌یه‌ك چه‌كداری تری رێكخراوه‌كه كوژراون.
پنتاگۆن پێیوایه كه كوژراونی ئه‌بو سه‌ید به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پلانه‌كانی رێكخراوی داعش بۆ پێشڕه‌وی و فراوانبوونی له ئه‌فغانستان دواده‌خات.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
PM:10:37:14/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 1947
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت