یڵدرم: تائێستا زیاترله 142 ههزار كهس لهسهر كارهكانیان دهكراون
بیناڵی یڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا
وێستگه نیوزـ
سەرۆک وەزیرانی توركیا رایگهیاند كه تا ئەمڕۆ 28 هەزار و 202 فەرمانبەر کارەکانیان هەڵپەسێردراوە. 103هەزار و 844 کەس دەرکراوە کە بەگشتی دەکاتە 142هەزار و 46 کەس.
بهپێی ههواڵێكی ئاژانسی ئهنادۆڵ، بیناڵی یڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا لەبارەی ئەو تۆمەتبارەی کە بە تاوانی هاوکاری رێکخراوی فهتحوڵا گیولهن دادگایی دەکرێ ونووسراوی "HERO"ی لەسەر تیشێرتەکەی نووسرابوو رایگەیاند "ئەمە خۆی بە مانای دانپێدانانی تاوانەکە دێت.
وتیشی: "لەهەر روانگەیەکەوە سەیری دەکەن، بیکەن، ئەمە دژکردەوەیەکە بۆ گەلێک کە لێیان توڕەیە. پێم وایە بە ئەنقەست ئەو کارەی کردووە. بە داخەوە ئەمە عەقڵییەتیانە و هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی ئەم بکوژانە رزگارییان بێت، لەم بارەیەوە فەرمانی پێویستم بە وەزیری داد داوە، لە هەموو رەهەندەکانی بابەتەکە دەکۆڵرێتەوە و بکەرانی ئاشکرا دەکرێن".
یڵدرم ئاشكرایكرد: "تا ئەمڕۆ 28 هەزار و 202 فەرمانبەر کارەکانیان هەڵپەسێردراوە، 103هەزار و 844 کەس دەرکراوە کە بەگشتی دەکاتە 142هەزار و 46 کەس."
وتیشی لەو ژمارەیە 34 هەزار و 320 کەسیان گەڕاوەتە بۆ سەر کارەکانیان و 168 هەزار و 796 کەسیش لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان کراوە، تا ئێستا 296 هەزار و 350 سکاڵاش گەیشتووەتە کۆمسیۆنی باری نائاسایی، سکاڵاش گەیشتووەتە پارێزگارەکان و سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتی وەزیران و رەنگە دووبارەبوونەوەش هەبێت.
بینالی یڵدرم ئاماژەی بەوە دا کە لە 19ی ئەم مانگەدا ماوەی باری نائاسایی تەواو دەبێت و وتی: "وەک بنەما بڕیاری ئێمە وەک حکومەت ئەوەیە داواکارییەک بۆ درێژکردنەوەی ماوەکە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی بنێرین".
PM:03:42:14/07/2017
ئهم بابهته 4283
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت