به سه‌گێكی پۆلیسی هاوڕێكه‌یان ترساند، دواجار ئه‌مه رویدا
وێستگه نیوزـ
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی چه‌ند كه‌سێكیان بڵاوكرده‌وه كه به سه‌گێكی پۆلیسی گاڵته‌وگه‌پ له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌یان ده‌كه‌ن.
وه‌ك له گرته ڤیدۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و كه‌سانه هه‌رچۆنێك بێت هاوڕێكه‌یان قایل ده‌كه‌ن به‌وه‌ی زنجیرێك بكاته ملی سه‌گه پۆلیسییه‌كه و یه‌كێكیش سه‌گه‌كه‌ی بۆ گرتووه تا به ئاسانی كاره‌كه‌ی بكات، ئه‌ویش قایل ده‌بێ و له‌وكاته‌دا كه خه‌ریكی زنجیره‌كه‌یه هاوڕێكه‌ی سه‌گه‌كه‌ی تیبه‌رداوه.
له گرته‌كه‌ی هێز و توندوتیژیی سه‌گه پۆلیسییه‌كه ده‌ركه‌وتووه كه چۆن په‌لاماری گه‌نجه‌كه ده‌دات و جله‌كانی ده‌دڕێنێ و ده‌ستیشی بریندار ده‌كات، دواجار هاوڕێكانی هاوكارییان كردووه و له‌و ترسه رزگاریان كردووه، وەک دیاریشە گرتەکە لە وڵاتێکی عەرەبی تۆمار کراوە، بەڵام بەدیاریکراوی شوێنەکەی نازانراوە.
PM:06:02:06/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 4640
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت