چۆن مۆبایل و لاپتۆپه‌كه‌ت له كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمادا ده‌پارێزی؟
وێستگه نیوز -
گومان له‌وه دانییه كه ته‌واوی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، به تایبه‌تی بچووك و هه‌ستیاره‌كان، به پله‌ی یه‌كه‌م زۆر زووتر كاریگه‌ر ده‌بن له‌نێو ئه‌و ژینگه و شوێنانه‌ی كه پله‌كانی گه‌رما زۆر زیاد تیایاندا به‌رز ده‌بێته‌وه.
سایتی (Lifewire) چه‌ند رێنماییه‌كی گرنگ بۆ پاراستنیان له‌نێو ئه‌و جۆره ژینگانه‌دا بڵاوكردۆته‌وه كه بریتین له:
1. تا پێت ده‌كرێ ئه‌و ئامێرانه له‌ناوچه‌یه‌كی سێبه‌ردا به‌كار بهێنه، چونكه به‌ركه‌وتنیان به تیشكی راسته‌وخۆی خۆر ده‌بێته هۆی زیان پێگه‌یاندنیان، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بۆماوه‌یه‌كی به‌رچاو بێت.
2. به‌هیچ جۆرێ ئه‌و ئامێرانه‌ت له‌نێو شوێنی داخراوی وه‌ك ئۆتۆمبێله‌كان به‌هه‌موو جۆره‌كان، یان له‌نێو بۆكس و كۆگا بچووكه‌كاندا به‌كار مه‌هێنه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هه‌مووی یان به‌شێكیان كه‌وتبنه ژێر به‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆی تیشكی خۆر.
3. له‌كاتی چوونت له ناوچه‌یه‌ك یان ژوورێكی گه‌رم بۆ ناوچه یان ژوورێكی سارد یان فێنك كه‌مێك بووه‌سته ئینجا ئامێره‌كه‌ت به‌كار بهێنه بۆ ئه‌وه‌ی ورده ورده پله‌ی گه‌رمیی ئامێره‌كه‌شت داببه‌زێت، نه‌وه‌ك راسته‌وخۆ به‌كاری بهێنی، چونكه زیانی پێده‌گات.
4. تا پێت ده‌كرێت ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه بووه‌ستێنه كه وزه‌ی پاتری زۆر به‌كار ده‌هێنێن، به تایبه‌تیش سیسته‌می GPS.
5. سه‌ره‌ڕای گێڕانی رۆڵێكی كاریگه‌ر بۆ پاراستنی له گورزو كاریگه‌رییه ده‌ره‌كییه‌كان، به تایبه‌تی ئاو‌و و تۆز‌و خۆڵ، به‌ڵام له‌كاته هه‌ره گه‌رمه‌كاندا پێویسته (كه‌ڤه‌ر) و به‌رگه‌كانی تر ئه‌گه‌ر ناسكیش بن له ئامێره‌كانت دوور بخه‌یته‌وه تاوه‌كو هه‌وای ده‌ره‌وه‌ی به‌ربكه‌وێت.
6. له‌و كاتانه‌ی پێویستت به‌و ئامێرانه نییه، دایان بخه و به كارپێكراوی به‌جێیان مه‌هێڵه.
PM:07:19:05/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 5851
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت