ئامێری ساردكەرەوەی ئۆتۆمبێلەكەت بەمجۆرە تاقیبكەرەوە


وێستگە نیوز-

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ئامێری ساردكەرەوەی ئۆتۆمبێل فریاد رەس و نزیكترین هۆكاری فێنككەرەوەی دڵی هەمووانە، بۆ تێستكردنی ئامێری ساردكردنەوەی ئۆتۆمبێلەكەت پێویستە ئەم كارانە بكەیت و دواتریش كاربكەیت لەسەر پارێزگاریی كردنی.

سەرەتا پێویستە ساردكەرەوەی ئۆتۆمبێل لەسەر پلەیەكی كەم كاری پێبكرێت بۆ ماوەی نزیكەی 3 خولەك و دواتر بخرێتە سەر زیاترین پلەی ساردكردن بۆ ماوەی 5 خولەكی دیكە، دواتر سەیری ئەو چاوە شووشەیە بكە كە لەسەر تانكی شلەی ساردكەرەوەكە هەیە گەر بڵقی هەوات لەسەر بینی ئەوا بزانە كە ئامێری ساردكەرەوەكەت هەوای تێدەچێت، واتە ئامێری ساردكەرەوەكە كێشەو كەموكوڕی تێدایە، پێویست دەكات ئەو هەوایەی لە تانكیەكەدایە دەربكرێت و جارێكی دیكە گازی تێبكرێتەوە.

بۆ پاراستنی ئامێری ساردكەرەوەی ئۆتۆمبێلەكەت، ئەم رێنماییانە بەئەنجام بگەیەنە:

- پاككردنەوەی دەمی ساركەرەوەكانی پێشەوەی داشبوڵ لە هەر خۆڵ و خاشاكێك، ئەمەش لەپێناو ئەوەی كۆمپرێسەری ساردكەرەوە فشاری زۆری نەچێتە سەر لەكاتی كردنەدەرەوەی ساردیدا.

- پاككردنەوەی رادێتەر، لانی كەم ساڵی جارێك بۆ نەهێشتن و لابردنی ئەو بەكتریاو خۆڵەی لەسەر پەڕەكانی دەنیشێت و كاریگەریی خراپی دەبێت لەسەر تەندروستی سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەكە.

- بەهیچ جۆرێك نابێت ئامێری ساردكەرەوە لەسەر پلەی بەرز ئیشی پێبكرێت، بەڵكو پێوستە بەگوێرەی خێرایی رۆیشتنی ئۆتۆمبێلەكە كار بەساردكەرەوەكە بكرێت تا بەوهۆیەوە زیان بە كۆمپرێسەری ساردكەرەوەكە نەگات.

- پێویستە ئۆتۆمبێل لە لەبەر خۆری نیوەڕوان و عەسران رانەگریت و دایپۆشیت، چونكە ئەوە كاریگەریی خراپی دەبێت لەسەر تەمەنی كۆمپرێسەری ساردكەرەوەكە.

-پاكڕاگرتنی ئۆتۆمبێل دەبێتەهۆی بەرزكردنەوەی ئاست و توانای ئامێری ساردكەرەوەكە بەهۆی دوورخستنەوەی ئەو خۆڵەی كە لە ساردكەرەوەكە دەچێتە دەرەوەو بەهۆیەوە فلتەری ساردكەرەوەكە خراپ دەبێت.

- پێویستە بەردەوام فلتەری ساردكەرەوەكە بپشكنیت و دڵنیا بیتەوە لەوەی كە خوڵی تێنەچووە یان نەخوراوە.


AM:11:39:28/06/2017


ئه‌م بابه‌ته 37742 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو