واشنتۆن تایمس: سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داهاتووی هه‌یه..
ئاڵای کوردستان
وێستگه نیوز - رۆژنامه‌ی واشنتۆن تایمس له راپۆرتێكی شیكاریدا باس له ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكادایه كه پشگیری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات..
له راپۆرتێكدا كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسی جوله‌كه "Rachel Avraham" ئاماده‌كراوه و رۆژی سێشه‌ممه رۆژنامه‌ی واشنتۆن تایمس بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌دراوه كه "ده‌وڵه‌تی كوردی چانسێكی باشه بۆ به‌ره‌وپێشچوونی مافی ژن، مافی كه‌مینه‌كان و دیموكراسی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، له كوردستاندا جیاوازی ره‌گه‌زی و دینی و نه‌ته‌وه‌یی نییه، هه‌مووان له به‌رامبه‌ر یاسادا یه‌كسانن".
نووسه‌ری راپۆرته‌كه ده‌ڵێت: "نێچیرڤان بارزانی مافی داوه‌ته هه‌موو كه‌مینه ئاینیه‌كان كه نوێنه‌ری خۆیان هه‌بێت له كابینه‌ی حكومه‌ت، 11 كوریسیان هه‌یه له په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها هه‌موو كه‌مینه ئاینیه‌كان نوێنه‌ری خۆیان هه‌یه له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، كه ئه‌وه واده‌كا هه‌ریه‌كه‌یان خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بكه‌ن".
ده‌شڵێت: "له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی نێچیرڤان بارزانیدا، سه‌دا 25ی په‌رله‌مان ئافره‌ته و ئاسانكاری زۆریان بۆ ده‌كرێت تا به‌رپرسیارێتی وه‌ربگرن".
راپۆرته‌كه به گرنگیه‌وه باس له شوێنی ستراتیجی جوگرافیای كوردستان ده‌كات بۆ ئه‌مریكا وه‌ك سه‌نته‌ری شه‌ڕی تیرۆر یارمه‌تی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی ناو ئێران بدات كه ده‌یانه‌وێت رژێمی ئێران له‌ناوببه‌ن و شه‌ڕی تیرۆری لێوه بكات بێ ئه‌وه‌ی گیانی یه‌ك سه‌ربازی بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
ده‌رباره‌ی توركیاش ده‌ڵێت: "له گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌بێت توركیا تێبگه‌یه‌نرێت كه ئه‌و ده‌وڵه‌تی كوردستانه‌ی داده‌مه‌زرێت چاوی له فراوانخوازی نییه بۆ كوردستانی توركیا و و زامنی ئه‌منیه‌تی زیاتر بۆ توركیا ده‌كات".
راپۆرته‌كه "ستراتیجیه‌تی ئابووری نێچیرڤان بارزانی" به هۆكاری گۆڕینی هه‌ڵوێستی توركیا به‌رامبه‌ر كوردستان ده‌زانێت و ده‌ڵێت: "نێچیرڤان بارزانی په‌یوه‌ندی بازرگانی پۆزه‌تیڤی له‌گه‌ڵ توركیا به‌ره‌وپێش بردووه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌كیش كه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه به‌ره‌و پێشه‌وه چووه، توركیا دانی به كوردستاندا نا وه‌ك هه‌رێم و له پێشوازی بارزانیدا ئاڵای كوردستانی شهكاندهوه، بارزانی له ڕێگه‌ی بازرگانی و گرێبه‌ستی نه‌وته‌وه، دوژمنی بۆ دۆست گۆڕی..".
نووسیویشیه‌تی: "ئه‌وه‌ی گرنگه ده‌بێت تێبینی بكه‌ین، بارزانی هه‌رێمی داڕووخاوی له عیراق وه‌رگرت، ورده‌ورده قۆناغی گواستنه‌وی ده‌ستپێكرد، پێش ئه‌و هه‌لی كار له هه‌رێمه‌كه نه‌بوو، ئێستا كوردستان ئابووری سه‌ربه‌خۆی هه‌یه، له راستیدا بازرگانی نه‌وت زۆر گرنگه كه ده‌توانێت له‌بری روسیا گازی سروشتی بۆ ئه‌وروپا دابین بكات".
راپۆرته‌كه به‌گرنگیه‌وه باس له قۆتاغی ئاوه‌دانكردنه‌وی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت: "جیاواز له سه‌ركرده‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه قازانجه‌كان بۆ گیرفانی خۆیانه، نێچیرڤان بارزانی پاره‌ی وه‌به‌رهێنراوی له بنیادنانه‌وه‌ی گونده داڕووخاوه‌كانی كوردستاندا خه‌رجكرد و واقعێكی دروستكرد كه ئێستا كوردستان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌ڕوات، هه‌ربۆیه پێوسته پشتگیری كورده‌كان بكرێت، ئه‌وان گاز بۆ جیهان دابین بكه‌ن سه‌لامه‌تتره له رووسیا و ئێران..".
راشیگه‌یاندووه كه "له‌كۆتایدا پێوسته پشگیری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكرێت وه‌ك كردارێكی راست".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "دوای ئه‌وه‌ی به‌عس و گروپه شیعه‌كان هاوشانی داعش، كوردیان تیرۆر ده‌كرد، له 2014وه بودجه‌ی كوردستان بڕاوه له‌هه‌مان كاتیش‌دا كوردستان توشی شه‌ڕی داعش بوو و زیاتر له 2 ملیۆن ئاواره‌ی له‌خۆگرت، ئه‌وه جێگه‌ی شانازییه بۆ نێچیرڤان بارزانی كه نه‌یهێشت حكومه‌ته‌كه‌ی بكه‌وێت و ده‌ستی كرد به پرۆژه‌ی ریفۆرم له پێناوی زیادكردنی داهات و شه‌ڕی قه‌یرانی دارایی كرد، بۆیه ده‌بێت پشتگیری ئه‌و بكرێت له ئامانجه‌كه‌ی كه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی پرۆ رۆژئاواییه..".
PM:04:49:21/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 7170
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت