توركی ئه‌لبنغه‌لی..موفتیه گه‌وره‌كه‌ی داعش كێیه؟
توركی ئه‌لبنغه‌لی
وێستگه نیوزـ
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) کوژرانی یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییەکانی رێکخراوی داعشی به‌ناوی (توركی ئه‌لبنغه‌لی) پشتڕاست كرده‌وه و دەڵێت لە 31ی ئایاری مانگی رابردوو یەکێک لە هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیماناندا کوژراوە.
توركی ئه‌لبنغه‌لی كێیه؟
ئه‌لبنغه‌لی، یه‌كێك بووه له دیاردترین سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی داعش و چه‌ندینجار له گرته ڤیدیۆییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، ئه‌م توندڕه‌وه ته‌مه‌ن 34 ساڵه به ره‌گه‌ز به‌حره‌ینییه و ره‌گه‌زنامه‌كه‌ی لێسه‌ندراوه‌ته‌وه، ساڵی 2014ش په‌یوه‌ندیی به داعشه‌وه كردووه و پۆستی موفتی گشتی ئه‌و رێكخراه‌ی پێدراوه.
توركی ئه‌لبنغه‌لی له شاری مه‌حره‌ق-ی به‌حره‌ین له‌دایكبووه و خوێندنی سه‌ره‌تای له‌و شاره ته‌واو كردووه، دواتر چووه‌ته كۆلێژی دیراساتی ئیسلامی و عه‌ره‌بی له ئیمارات و له‌وێ ته‌نها یه‌ك ساڵ و نیو له خوێندن به‌رده‌وام بوو، چونكه هێزه‌كانی ئیمارات هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له شاری شاریقه و ره‌وانه‌ی به‌حره‌ینیان كرده‌وه.
دواتر ئه‌لبنغه‌لی خوێندنه‌كه‌ی له كۆلێژی ئیمام ئه‌لئه‌وزاعی له به‌یروت-ی پایته‌ختی لوبنا ته‌واو كرد و چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كیشی له په‌یمانگای به‌حره‌ین بۆ زانسته شه‌رعییه‌كان كرد.
ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌حره‌ین چه‌ندین جار ئه‌و گه‌وره داعشه‌یان ده‌ستگیركردووه و له‌سه‌ر كاره‌كه‌شی وه‌ك ئیمامی مزگه‌وتێكی شاری مه‌حره‌ق لابراوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی په‌یڕه‌وكردنی رێبازی ته‌كفیر و توندوتیژی.
ئه‌لبنغه‌لی ساڵی 2013 چووه‌ته شاری سرت-ی لیبیا و وتارێكی له مزگوتی ریبات پێشكه‌شكرد و داوای له خه‌ڵكی شاره‌كه كرد به‌یعه‌ت به ئه‌بوبه‌كربه‌غدادی، خه‌لیفه‌ی رێكخراوی داعش بده‌ن، پاشان له مانگی حوزه‌یرانی 2015 له شاری رققه-ی سوریا ده‌ركه‌وت و له‌وێ نوێژی جه‌ژنی كرد.
دوای كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری داعش به‌ناوی ئه‌نباری به‌هۆی گورزێكی ئاسمانیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌لبنغه‌لی له‌سه‌ر راسپارده‌ی به‌غدادی چووه‌وه شاری درنه-ی لیبیا، ئامانجیشی له‌و سه‌ردانه رێكخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانی داعش و كاروباری ئیداریی رێكخراوه‌كه بوو له‌و وڵاته.
ساڵی 2015 وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌حره‌ین ره‌گه‌زنامه‌ی له ئه‌لبنغه‌لی سه‌نده‌وه و ئه‌و رێوشوێنه‌ی خسته چوارچێوه‌ی پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری و بنبڕكردنی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆره‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ی حوزه‌یرانی 2017 کاپتن جێف دەیڤس، وتەبێژی پێنتاگۆن له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: تورکی ئەلبنغه‌لی ناسراو بە "موفتی گەورە "ی ڕێکخراوی داعش لە ڕۆژی 31 ی ئایاری 2017 لە هێرشێکی ئاسمانی‌دا لە ناوچه‌ی مەیادین لە شاری دیرئه‌لزور سوریا کوژراوە.
دەیڤس وتی " ئەلبنغه‌لی پڕوپاگەندەی بڵاوکردۆتەوە بۆ هاندانی چەکداران بۆ کوشتن و کاری خراپە،لە هەوڵەکانیدا بۆ هێنانە ناوەوەی خەڵک بۆ ناو داعش کۆمەڵێک وانە وتنەوەی تێدابووە بۆ ئەوەی هانی چەکدارەکان بدات خەڵکی بێ‌تاوان بکوژن."
هاوكات ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئەلبنغه‌لی ئاشكرابووه ئەوەیە كه له فه‌تواكانیدا بیانوی ئایینی هێناوەتەوە بۆ بە کۆیلەکردنی سەدان كچه كوردی ئێزدی.
پشتڕاستكردنه‌وه‌كه‌ی پنتاگۆن له‌كاتێكدایه كه رۆژی سێشه‌ممه 20ی حوزه‌یرانی 2017، هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش به سه‌ركردایه‌تیی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه له گورزێكی ئاسمانی‌دا موفتیی گه‌وره‌ی داعش له شاری دیرئه‌لزور له سوریا كوژراوه.
هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناسنامه‌ی ئه‌و موفتیه‌ی داعشی ئاشكراكردبوو به‌ناوی (توركی ئه‌لبنغه‌لی) و وتویه‌تی كه رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه له چه‌كداركردنی داعشه بیانییه‌كان و پیلاندانان بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی جیهاندا.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، ئه‌و موفتییه‌ی داعش له گورزێكی ئاسمانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له 31ی ئایاری 2017 له شاری دیرئه‌لزور-ی سوریا كوژراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتبوو كه له‌وكاته‌وه‌ی توركی ئه‌لبه‌نغه‌لی پۆستی موفتیی داعشی وه‌رگرتووه، بووه‌ته كه‌سایه‌تیه‌كی نزیك له ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی داعش و ئاماژه به‌وه‌شدابوو كه ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش له ساڵی 2014ه‌وه به پڕوپاگه‌نده بۆ رێكخراوه‌كه و هاندان بۆ كاری كوشتن و توندوتیژی و شه‌رعییه‌تدان به دامه‌زراندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی سه‌رقاڵ بووه.
بەیعەتی ئەلبنغەلی بە ئەبوبەکر بەغدادی
AM:11:12:21/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 39570
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت