دیارترینی ئه‌و 59 كه‌سه‌ی لە دژی قەتەر خرانه لیستی تیرۆره‌وه
وێستگه نیوزـ
هه‌ریه‌ك له عه‌ره‌بستانی سعودی و ئیمارات و به‌حره‌ین و میسر 12 دامه‌زراوه و 59 كه‌سایه‌تییان خسته لیستی تیرۆره‌وه كه له‌لایه‌ن قه‌ته‌ره‌وه پشتیوانی ده‌كرێن یان داڵده دراوه.
له لیسته‌كه‌دا كه سعودیه و ئیمارات و به‌حره‌ین و میسر له به‌یاننامه‌یه‌كدا هاوبه‌شدا رێكیانخستووه، چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی تێدایه كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی یان له‌لایه‌ن چه‌ند وڵاتێكه‌وه داوا كراون، له‌نێو 12 دامهزراوهكهشدا، چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی قه‌ته‌ری هه‌ن و تۆمه‌تبار كراون به‌وه‌ی گوایه كاری خێرخوازی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌یان ملیۆن دۆلار ره‌وانه‌ی گروپه چه‌كداره‌كان ده‌كه‌ن كه ئاسایشی ناوچه‌كه‌یان خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
دیارترینی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی ناویان له لیستی 59 كه‌سه‌كه‌دا هاتووه:
1- یوسف قه‌رزاوی: بانگخوزاێكی به‌ره‌گه‌ز میسرییه و له قه‌ته‌ر ده‌ژی، قه‌رزاوی له بازنه‌ی بڕیاربه‌ده‌ستی قه‌ته‌ره‌وه نزیكه و مێژوویه‌كی دورودرێژی له هاندان بۆ توندوتیژی و په‌یوه‌ندیكردنی گه‌نجان به گروپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه هه‌یه، قه‌رزاوی چه‌ند فه‌توایه‌كی ده‌ركردووه كه شه‌رعیه‌ت به كرده‌وه‌ی خۆكوژی ده‌دات.
2- محه‌مه‌د ئیسلامپولی: میسرییه و له قه‌ته‌ر ده‌ژی، یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمین له ده‌ره‌وه‌ی میسر و نزیكه له سه‌ركرده‌كانی قاعیده و تۆمه‌تباره به چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی، له ساڵی 2005ه‌وه له ئه‌مریكا به‌تۆمه‌تی پشتیوانیكردنی دارایی له رێكخراوی قاعیده و پلاندانان بۆ كاری تیرۆرستی، سزای داواكراوه‌و سزای به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
3- تارق ئهلزمر: به‌ره‌گه‌ز میسرییه و له قه‌ته‌ر ده‌ژی، رۆڵی هه‌بووه له غافڵكوژكردنی ئه‌نوه‌ر سادات، سه‌رۆكی پێشوتری میسر و تۆمه‌تباره به هاندان و ئه‌نجامدانی كاری تیرۆرستی.
4- محه‌مه‌د عه‌فیفی: سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمینه و به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو له قه‌ته‌ر میوانداری ده‌كرێ و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌زگا قهتهرییانهش هه‌یه كه پشتیوانی له تیرۆر ده‌كه‌ن.
5- محه‌مه‌د سه‌غیر: سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمینه و هه‌میشه له‌لایه‌ن قه‌ته‌ره‌وه میوانداری ده‌كرێ و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌زگا قهتهرییانهش هه‌یه كه پشتیوانی له تیرۆر ده‌كه‌ن.
6- وه‌جدی غه‌نیم: توندڕه‌وێكی میسرییه و له قه‌ته‌ر ده‌ژی، په‌یوه‌ندیی به رێكخراوی قاعیده‌وه هه‌یه و كار بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی دارایی ده‌كات تا پشتیوانیی تیرۆری پێ بكات و هانی توندوتیژی و كوشتنیش ده‌دات.
7- عه‌بدولحه‌كیم بلحاج: به‌ره‌گه‌ز لیبییه و پێشتر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی لیبیا بووه، یه‌كێكه له دیارترین سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی قاعیده و ئێستا سه‌رۆكی به‌ناو حزبی نیشتمانی ئیسلامییه.
8- ئیسماعیل سه‌لابی: لیبیه و فه‌رمانده‌ی كهتبیهیهكی شه‌ڕكه‌ر بووه به‌ناوی (رافهڵا سه‌حاتی)، برای عه‌لی سه‌لابی نیشته‌جێی قه‌ته‌ره كه ناوی له لیستی 59 كه‌سه‌كه‌دا هاتووه و پێشی ده‌وترێت (قه‌رزاویی لیبیا).
ناو و ره‌گه‌زنامه‌ی 59 كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی لیستی تیرۆری چوار وڵاته عه‌ره‌بییه‌كه:
1- خه‌لیفه محه‌مه‌د تركی ئه‌لسبیعی – قه‌ته‌ر
2- عه‌بدولمه‌لیك محه‌مه‌د یوسف عه‌بدولسه‌لام – ئوردن
3- ئه‌شره‌ف محه‌مه‌د یوسف عه‌بدولسه‌لام – ئوردن
4- ئیبراهیم عیسا ئهلحجی محه‌مه‌د باكر – قه‌ته‌ر
5- عه‌بدولعه‌زیز بن خه‌لیفه – قه‌ته‌ر
6- سالم حه‌سه‌ن خه‌لیفه را‌شد كواری – قه‌ته‌ر
7- عه‌بدوڵا غانم موسلم ئهلخوار – قه‌ته‌ر
8- سه‌عد بن سه‌عد محه‌مه‌د ئهلكعبی – قه‌ته‌ر
9- عه‌بدوله‌تیف بن عه‌بدوڵا كواری – قه‌ته‌ر
10- محه‌مه‌د سه‌عید بن حهلوال ئهلسهقتهری – قه‌ته‌ر
11- عه‌بدولره‌حمان بن عه‌میر ئه‌لنعیمی – قه‌ته‌ر
12- عه‌بدولوه‌هاب بن محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حمان ئهلحمیقیانی- یه‌مه‌ن
13- خه‌لیفه بن محه‌مه‌د ئهلرهبان- قه‌ته‌ر
14- عه‌بدوڵا بن خالد ئال سانی – قه‌ته‌ر
15- عه‌بدولره‌حیم ئه‌حمه‌د ئه‌لحه‌رام- قه‌ته‌ر
16- حه‌جاج بن فه‌هد حه‌جاج محه‌مه‌د العجمی- كوه‌یت
17- موباره‌ك محه‌مه‌د العجی – قه‌ته‌ر
18- یوسف عه‌بدوڵا قه‌رزاوی – میسر
19- محه‌مه‌د جاسم سلێتی – قه‌ته‌ر
20- عه‌لی بن عه‌بدوڵا ئه‌لسویدی- قه‌ته‌ر
21- هاشم ساڵح عه‌بدوڵا ئهلعوهزی- قه‌ته‌ر
22- عه‌لی محه‌مه‌د محه‌مه‌د سه‌لابی- لیبیا
23- ئه‌لمه‌هدی حاراتی – لیبیا
24- ئیسماعیل محه‌مه‌د محه‌مه‌د سه‌لابی – لیبیا
25- ئه‌لسادق عه‌بدولره‌حمان عه‌لی غریانی- لیبیا
26- حه‌مه‌د عه‌بدوڵا ئهلفهتیس ئه‌لمه‌ری- قه‌ته‌ری
27- محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د شه‌وقی ئیسلامپولی – میسر
28- تارق عه‌بدولمه‌وجود ئیبراهیم ئهلزمر – میسر
29- محه‌مه‌د عه‌بدولمه‌قسود محه‌مه‌د عه‌فیفی- میسر
30- محه‌مه‌د ئه‌لسه‌غیر عه‌بدولره‌حیم محه‌مه‌د- میسر
31- وه‌جدی عه‌بدول ره‌حیم محه‌مه‌د غه‌نیم- میسر
32- حه‌سه‌ن محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ئهلدهقی ئهلهوتی – ئیمارات
33- حاكم عهبیسان ئه‌لحه‌میدی ئهلمتێری- سعودیه
34- حامد عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د ئه‌لعه‌لی- كوه‌یت
35- ئه‌یمه‌ن ئه‌حمه‌د عه‌بدولغه‌نی حه‌سه‌نێن – میسر
36- عاسم عهبدولماجد محه‌مه‌د مازی – میسر
37- یه‌حیا عه‌قیل سه‌لمان عه‌قیل – میسر
38- محه‌مه‌د حه‌ماده ئه‌لسه‌ید ئیبراهیم – میسر
39- عه‌بدولره‌حمان محه‌مه‌د شوكری عه‌بدولره‌حمان- میسر
40- حسێن محه‌مه‌د ره‌زا ئیبراهیم یوسف- میسر
41- ئه‌حمه‌د عه‌بدولحافز مه‌حمود عه‌بد ئه‌لهودا – میسر
42- موسلم فوئاد تهرفان – میسر
43- ئه‌یمه‌ن مه‌حمود سادق ره‌فعه‌ت – میسر
44- محه‌مه‌د سه‌عد عه‌بدولنه‌عیم ئه‌حمه‌د- میسر
45- محه‌مه‌د سه‌عد عه‌بدولموته‌لیب عه‌بده ئهلرهزاقی- میسر
46- ئه‌حمه‌د فوئاد ئه‌حمه‌د به‌ڵتاجی – میسر
47- ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب ره‌جه‌ب سلێمان- میسر
48- كه‌ریم محه‌مه‌د محه‌مه‌د عه‌بدولعه‌زیز – میسر
49- عه‌لی زه‌كی محه‌مه‌د عه‌لی- میسر
50- ناجی ئیبراهیم ئهلعهزولی – میسر
51- شه‌حاته فه‌تحی حافز محه‌مه‌د سلێمان- میسر
52- محه‌مه‌د موحرم فه‌همی ئه‌بوزه‌ید- میسر
53- عه‌مرو عه‌بدولناسر عه‌بدولحه‌ق عه‌بدولباری- میسر
54- عه‌لی حه‌سه‌ن حه‌سه‌ن ئیبراهیم عهبدولزاهر- میسر
55- مورته‌زا مه‌جید ئه‌لسندی- به‌حره‌ین
56- ئه‌حمه‌د ئه‌لحه‌سه‌ن ئهلدهعسكی- به‌حره‌ین
57- جابر بن ناسر ئه‌لمه‌ری- قه‌ته‌ر
58- عه‌بدولحه‌كیم بلحاج- لیبیا
59- عه‌بدوڵا محه‌مه‌د سلێمانی ئهلمحیسنی - سعودی
ئه‌و دامه‌زاراوانه‌ی خراونه‌ته لیستی تیرۆری چوار وڵاته‌كه‌وه
1- ناوه‌ندی قه‌ته‌ر بۆ كاری خۆبه‌خشی- قه‌ته‌ر
2- كۆمپانیای ده‌وحه ئه‌پڵ (كۆمپانیای ئینته‌رنێت و ته‌كنه‌لۆجیا) – قه‌ته‌ر
3- ده‌زگای قه‌ته‌ری خێرخوازی- قه‌ته‌ر
4- ده‌زگای شێح عید ئال سانی خێرخوازی – قه‌ته‌ر
5- ده‌زگای شێح سانی بن عه‌بدوڵا بۆ خزمه‌تگوزاریی مرۆیی – قه‌ته‌ر
6- سریه‌كانی به‌رگری له بنغازی – لیبیا
7- سریه‌كانی ئه‌لئه‌شته‌ر -به‌حره‌ین
8- ئیئتلافی 14ی شوبات – به‌حره‌ین
9- سریه‌كانی به‌رگری – به‌حره‌ین
10- حزبوڵای به‌حره‌ین – به‌حره‌ین
11- سریه‌كانی موختار – به‌حره‌ین
12- بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانی به‌حره‌ین – به‌حره‌ین
رۆژی دووشه‌ممه 5ی حوزه‌یرانی 2017، ھەریەك لە وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، بەحرەین و میسر، تەواوی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ قەتەر پچڕاند و بە لەخۆگرتن و پاڵپشتیكردنی گروپ و رێكخراوە تیرۆرستییەكان تۆمەتبارییان كرد.
ئەو هەنگاوە رێکخراوەی ئەو چوار وڵاتە بەرامبەر قەتەر پەیوەندی بە وەوە هەیە کە قەتەر پشتگیری لە کۆمەڵەی ئیخوان موسلمین ئەکات و بەوەش تۆمەتباریان کردووە کە پشتگیری لە ئەجێنداکانی ئێرانیش دەکات.
ئەو وڵاتانە ماوەی 14 کاتژمێریان بۆ گەشتیاران و هاوڵاتیانی قەتەری دانا خاکی وڵاتەکانیان جێبهێڵن.
ئاژانسی هەواڵی سعودیە بڵاویکردەوە، قەتەر لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە ئاشکرا و نهێنی پێشێلکاری کردووە و هەوڵیداوە یەکڕیزی وڵاتەکەی تێکبدات و خەڵکی سعودیەی هانداوە لەدژی دەسەڵات بوەستنەوە، جگە لەوەش بەرپرسانی سعودییە قەتەر بەوە تۆمەتبار دەکەن کە باوەشی بۆ گروپە تیرۆریستییەکان و تایەفییەکان کردووەتەوە و ئامانجی تێکدانی سەقامگیری ناوچەکەیە.
عەرەبستانی سعودی بە ڕاستەوخۆ قەتەری بەوە تۆمەتبار کردووە کە پشتگیری ئیخوان موسلمین و داعش و قاعیدە دەکات و بەردەوام لە رێی کەناڵەکانی راگەیاندنەوە بانگەشە بۆ ئەدەبیات و پلانی ئەو رێکخراوانە دەکات.
په‌یوه‌ندییه‌كانی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو دوای ئه‌وه تێكچوو كه ئاژانسی ره‌سمیی قه‌ته‌ر (قنا) لێدوانێكی شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د، میری قه‌ته‌ری بڵاوكرده‌وه و لێدوانه‌كان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئه‌نجومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو نه‌ده‌گونجا به‌تایبه‌ت له‌و پرسانه‌دا كه په‌یوه‌ستن به ئێرانه‌وه، دواتر ئاژانسه‌كه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و لێدوانانه‌ی ره‌تكرده‌وه و وای راگه‌یاند كه هه‌ژماره‌كه‌یان هاك كراوه.
AM:10:23:09/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 11681
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت