بۆچی bbc بەکەس ناڵێت تیرۆریست ؟

‌بابه‌ته‌كه‌ له‌ بی‌ بی‌ سی‌

وێستگه‌ نیوز- وەرگێڕانی :هانا چۆمانی

یەكێك لەو پرسیارانەی كە لەلایەن زۆربەی خوێنەر و بینەرانی بی بی سی ئاراستەی كەناڵه‌كه‌ دەكرێت ئەوەیە بۆچی ئەوان خۆیان لە وشەی "تیرۆریست” بۆ كەسانێك، یان گروپێك كە دەست دەكەن بە توندوتیژی و تاوانكاری، یان خۆیان لە حكومەت جیادەكەنەوه‌و توندوتیژی ئەنجامدەدەن ده‌پارێزن و ئه‌و وشه‌یه‌ به‌كار ناهێنن.

ئەو پرسیارە لەوكاتەدایە كە گروپێك بەناوی "داعش”ی پێشوو بەشێكی لەخاكی عێراق داگیركرد و دەستیكرد بە سەربڕینی نەیارەكانی و بەشێوەیەكی جیاواز و تازە خۆی بەدیار خست لەوبارەیەوە ئێمە هەوڵدەدەین بنەمای سیاسەتی كاركردنی "بی بی سی”تان بۆ روونبكەینەوە.

پێش هەموو شتێك پێویستە بیرتان بخەینەوە ئەو سیاسەتەی كە بی بی سی فارسی پەیڕەوی دەكات بنەمای كاركردنی بی بی سی یە بەناونیشانی كەناڵێكی میدیایی جیهانی كە لە سەرتاسەر جیهان پەخشی خۆی هەیە. بەرنامەی كاری بی بی سی لەوبارەیەوە بە شێوازی نامیلكەی رێنمایی جیهانی شیكردنەوەی "ئایدیۆتریاڵ "دا هاتووە كە تایبەت بۆ هەموو بەش و زمانەكانی بی بی سی بە یەكسانی دانراوە چەسپاوە نەگۆڕە.

ئەركی سەرەكی ئێمە لە هەواڵدا وردیە.هەروەها بێلایەنی و شێوازێك بێكەم و كورتی لە هەواڵدا پەیڕەوی دەكەین، كە لەسەرانسەری دونیادا ئێمە كاری پێدەكەین. بی بی سی 90 ساڵە بەرنامەكانی پەخش دەكات لە ژێرناونیشانی یەكێك لە باشترین و ناسراوترین میدیاكانی جیهان.

هەوادارانی بی بی سی نزیكەی 250 ملیۆن كەس دەبن لە هەموو جیهاندا و بۆیە هەوادارانی ئاگاداری تەواوی ئەو هەواڵ و رووداوانەن كە لە وڵاتەكەیان یاخود لە وڵاتانی دیكه‌ روودەدەن.

بینەرانی ئێمە چاویان لە ئێمە نیە، كە پێیان بڵێین ئەو گروپە توندڕەوە، یان ئەو وڵاتە خراپە یان باشە چونكە ئەوە ئیشی كەناڵەكانی ئیدۆلۆژی و دیاریكراوە نەك ئێمە.

"تیرۆریسم” وشەیەكە پڕاو پڕە لە ماناو شێوازی جیاجیای سیاسی و تێكەڵاو. فەرهەنگەكانی زمانیش هەمیشە بۆ سوود وەرگرتن لە "مەرامی سیاسی” بەكاریدەهێنن و پێناسەی دەكەن ئەوەش بە هیچ شێوەو مانای بەسیت رێگریەكی نیە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەمیشە ویستویەتی مانا و شێوازی نوێ و تازە بۆدۆزێتەوە و بۆی پەیدا بكات، بەڵام تاكو ئێستا لە هەوڵەكانیان سەركەوتوو نەبووینە.

سەختی كارەكە لەوەدایە زۆربەی وڵاتەكان نەیارانی خۆیان بە تیرۆریست ناودەبەن تاكو بتوانن سەركوتیان بكەن و كۆتاییان پێبهێنن، بەڵام لەهەمانكاتدا هیچ گروپێك یان تاقمێك خۆی بە تیرۆریست نازانێت.

زۆربەی گروپ و رێكخراوەكان كە لەلایەن دەوڵەتەوەكەیانەوە بە تیرۆریست دەناسێنرێن ئەوان خۆیان و لایەنگرانیان بە هەوڵدان بۆ بەدەست هێنانی ئازادی دەناسێنن و ناودەبەن و خۆیان دەدەنە قەڵەم.

بەنمونە لەسەردەمی فەرمانڕەوایی شادا لە ئێران گروپێك هەبوون بەناوی "گروپی چریكی فیداكار”ئەوان خۆیان بە داكۆكیكار لە مافەكانی خەڵك و ئازادبوونی هاووڵاتیانی لە چەوساوەیی و نەهامەتی لە ژێردەسەڵاتی ئێران دەزانی كەچی شا ئەوانی بە تیرۆریست دەناساند.

هەروەها بزوتنەوەی حەماسی لە فەلەستین لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواو خودی ئیسرائیل بە گروپێكی تیرۆریست دەناسێندرێت چونكە بەوتەی ئەوان حەماس بزوتنەوەیكە بێ هیچ ئامانجێك دژی ئیسرائیل دەجەنگێت ئامانجیان كوشتنی خەڵكی بێگانەیە، بەڵام بە بۆچوونی خەڵكی غەززە یان وڵاتێكی وەك ئێران رێكخراوێكە، یان بزوتنەوەیەكە بۆ رزگاركردنی شوێنە داگیركراوەكانی فەلەستین لە "ژێردەستی جولەكەكان”دەجەنگێت بە گروپێكی رەوای دەزانن.

لەلایەكی دیكه‌وە لەوانەیە ئەمڕۆ گروپێك لەلایەنە وڵاتێكەوە بە تیرۆریست بناسێنرێت، بەڵام لەداهاتودا بەهۆكاری سیاسی یان هەرهۆكارێكیدیكه‌ بیروبۆچونی خودی وڵاتەكە بەرامبەریان بگۆڕێت.

نمونەیەكی ئاشكرا هێزێكی كۆماریخوازی ئیرلەندای باكوور كە دژی بەریتانیا دەجەنگا بەریتانیا بۆ ماوەیەكی درێژ ئەو گروپەی بە تیرۆریست ناساند، بەڵام ئێستا ئیرلەندای باكوور هاوكارێكی سەرەكی و گرینگی بەریتانیایە. نمونەیەكی رونتر نیلسۆن ماندێلایە كە لە ئەفریقیای باشوور دژ بە نەژاد پەرستی دەجەنگا حكومەتەكەی خانم تاجر بە تیرۆریستی دەناساندو ناوی دەبرد كەچی بە بۆچوونی زۆربەی وڵاتانی جیهان ماندێلا قارەمان بوو نەك تیرۆریست، چونكە دژی نەژاد پەرستی دەوەستایەوە.

هەروەها ئەمریكا هەمیشە ئێرانی بە گەورەترین پاڵپشتی تیرۆریستان دادەنا، بەڵام ئێستا دەیەوێت لە جەنگی رووبەڕووبونەوەی داعش لە عێراق هاوكاری ئەمریكا بكات.

پێویستە ئاماژە بەوەبدەین سەرەڕای ئەوەی بی بی سی كەناڵێكی بەریتانیە، بەڵام هیچ كاتێك نە هێزە كۆماریخوازەكانی ئیرلەندای باكووری بەتیرۆریست ناوبرد نە ماندێلاش.

بی بی سی پەیوەستە بەوەی كە سود وەرگرتن لە وشەی "تیرۆریست” بۆ خەڵك و گروپەكان نەك تەنها سود بە وەرگران بینەرانی ناگەیەنێت تا باشتر لە رووداوو پێشهاتەكان بگەن بەڵكو لەوانەیە بیرو هۆشی وەرگرانیش سەرسام و وێران بكات و بەسەریاندا زاڵ بێت.

لەگەڵ ئەوەشدا بەكارنەهێنانی ئەو وشەیە بەمانای ئەوە نایەت كە ئێمە ئینكار لە هەبوونی تیرۆریزم دەكەین نەخێر یان خۆمان لە بیروبۆچوونی ئەخلاقی بەرامبەر تیرۆریستان و تاوانی وەحشی گەرانە و نا مرۆڤایەتی دەدزینەوە یان لەگەڵ ئەو كەسانەی ئەو جۆرە كارە نامرۆڤانەیە دەكەن هاودڵی دەكەین و لەگەڵ ئەوانین.

بی بی سی ئەركی خۆی لەوەكاتەدا دەزانێت ئەگەر گروپێك تاوانێكی خراپی ئەنجامدا بە خێرایترین كات بە شێوەیەكی تەواو هەواڵەكە بە بەرپرسیارێتیەوە بگوزاێتەوە بۆ بینەرانی و بە ئەركی راگەیاندنی خۆی هەڵبستێت و وەك خۆی بیگوازێتەوە.
كاری ئێمە ئەوكاتە دەبێتە كێشە كە كارە تیرۆریستیەكان پێچەوانە بكەینەوە. ئێمە هەمیشە ئەوە دوپاتدەكەینەوە كە ئێمە ناوبژیوانین بێلایەنانە كارەكانمان ئەنجام دەدەین.

ئێمە ئەگەر تاوانێك بكەینە هەواڵ ئیشی هەواڵی ئێمە بەناونیشانی یەك دەزگای راگەیاندن ئیتر پێویست ناكات بۆ بینەرانمان خاڵێكی گرنگی لەناو خودی تاوانەكە دیاریبكەین.

ئێمە پێویست زۆر وریابین لە بەكارهێنانی وشەی تایبەت تاكو بینەرانی بی بی سی بەهۆی ئەو هەواڵەوە لە كەناڵە رڕاگەیاندنەكەوە تووشی شۆك نەبن.

ئێمە لەبڕی بەكارهێنانی وشەی تیرۆریست پێویستە وشەو دەستەواژی جیاواز و و سروشتی تر لەبەرامبەریدا بەكاربهێنین وەكو "خۆكوژ، هێزی چەكدار، رفێنه‌رەكان.. ” نابێت جگە لەمانە شتیدیكه‌ بەكاربێنین.

ئێمە نابێت وشەیەك بەكار بهێنین كە خەڵك دژی یەكتر هانبدەین و توندوتیژی بەرامبەر یەكتر بكەن ئەوە ئیشی راگەیاندن نیە. بەڵكو دەبێت سود لەو وشانە وەربگرین كە بێلایەنن و سروشتی ترن.

ئەركی ئێمە ئەوەیە كاتی ڕوماڵ كردنی رووداو پێشهاتەكان سۆزدار نەبین بەجۆرێك رووماڵی بكەین كە هاوكاری بینەرەكانمان بین تاكو ئەوان خۆیان بڕیاربدەن لەسەر ئەوەی كە دەیبینن كە ئەوانە چ جۆرەكەسانێك تیرۆریستن یان نا یان كێ یا چ كەسێك تیرۆریستە.

بی بی سی بۆ هەموو دنیا بەرنامە پەخش دەكات لەدونیاشدا سەدان گروپ و رێكخراوی جۆراوجۆر هەن كە دژی دەوڵەتان شەڕدەكەن ئێمەش ئەو كاتەمان نیە بێین ناو و ناونیشان بۆ یەك بەیەكی ئەوانە دابنێین.

ئێمە ئەوەی لە غەززە و كوردستان و سوریا روودەدات دەیكەینە هەواڵ و دەیگوازینەوە وەك خۆی ئەوكات بینەرانمان لەبارەی ئەوكەسانەی كە ئەو كارانە ئەنجام دەدەن خۆیان بڕیاردەدەن.

ئێمە هاوكارو پەیامنێرەكانمان لەوێ وەك "نفیسە، ژیار كامبیز، مهرداد و ئەوانیدیكه‌ گیانی خۆیان دەخەنە ژێر مەترسی، تاكو راستی و دروستی هەواڵ بگوازنەوە، بەڵام هەمیشە لەوە بە ئاگان كە لە كاتی رووماڵكردنی هەواڵەكاندا سۆزداریی خۆیان وەلا بنێن و پیشەیانە كاربكەن. چونكە ئەركی ئێمە دڵخۆش كردنی بینەران نیە، بەڵكو ئاگاداركردنەوەی ئەوانە لە رووداوەكان.

ئێمە لە بی بی سی ئەگەر سود لە وشەیەكی تیرۆریست وەربگرین لەڕاستی دا توشی لایەنگیری سیاسی دەبین و رێك دەكەوینە پێچەوانەی سیاسەتی كاركردنی كەناڵی بی بی سی.

بەشێك لە هەوادارنی ئێمە لەوانەیە لە رووی مەنتیقیەوە وا لە ئێمە تێنەگەن هەرچەندە لای ئێمە كارەكانی گروپی داعش لە عێڕاق وەكو سەربڕینی نەیارانیان و تاوانەكانی تریان بەدڵنیایەوە دەڵێین كارێكی ئاشكرای تیرۆریستیەو بەڵام و ئەگەری ناوێت. یاخود گروپێك باخچەیەكی ساوایان بۆمبڕێژبكات ئیتر ئەوە هیچ گومانی تێدا نیە كە ئەوە كارێكی تیرۆریستیە. بەڵام بی بی سی لەهەمان كاتیشدا خۆی دەپارێزێت لە بەكارهێنانی ناوی تیرۆریست خۆی به‌ دووردەگرێت.

بی بی سی پەیوەستە بەوەی كە ئەگەر سەرەتا ئەو تاوانكاریانە پیشان بدات. بینەرانمان تێڕوانین و بیرێكی باشیان هەیە و دەتوانن خۆیان لەبارەی ئەو جۆرە رووداو هەواڵانەوە بڕیاربدەن كە چۆن پێناسەی دەكەن و لێكیدەدەنەوە نەوەك بی بی سی لە بڕی ئەوان بڕیاڕ بدات.

دواتریش پێویستە بۆ بینەران وێنایەكی تەواو روون و ئاشكرا هەبێت كە كارێكی تیرۆریستی ئەنجامدراوە، بەڵام هۆكاری دیكه‌ش لە ئارادایە لەوانەیە بڕیاردان لەسەر وەها كارێك بۆ ناساندنی تەواو زۆر ئاسان نەبێت.

لەلایەكی دیكه‌شه‌وه‌ هاوكاری و یەكدەستی یەكبینی وەك كاری پیشەی لە بەرنامەكانی هەواڵی بی بی سی زۆر زۆر گرینگە. بۆنمونە ئێمە لە كاتی بڵاوكردنەوەی هەواڵی تەقینەوەیی بۆمبێك لە ناو پاسێكی لەندەن ئێمە بە بە كارێكی تیرۆریستی دابنێین، بەڵام هەمان كەس كە تەقینەوەكە لە ته‌لئه‌بیب ئەنجامدەدات بە خۆكوژ ناوی ببەین و بڵێن خۆی تەقاندۆتەوە. ئەوكات بینەرانمان لەوانەیە پرسیار بكەن بۆچی ئەو دوو رووداوە هەروەك و یەك وان و یەك جۆرن كەچی دوو دەستە واژەی جیاواز بەكاردەهێنن.

بی بی سی لە هەموو ئەو ناوە جۆراوجۆرانەی كە بۆ تیرۆریزم دانراوە خۆی دووردەگرێت وسەرەڕای دوورگیری لە دەمارگیری و بابەتەكانی سیاسی و زۆر بێلایەنانە و وردبینانە كاری پیشەیی خۆی دەكات و زۆریش پێداگری دەكات لەسەر بنەمایی كاركردنێكی پیشەیانەی خۆی و هەمیشە خۆشی دوردەگرێت لەبەكارهێنانی وشەی تیرۆریسم ئەوەش بە پێی بنەمای بەنامەی كاری كەناڵەكە.
نوسینی : سادق سه‌با بەڕێوەبەری بەشی فارسی لە کەناڵی بی بی سی .


PM:10:17:07/06/2017


ئه‌م بابه‌ته 5469 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو