ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاگادارییه‌ت بۆ هات له فه‌یسبوكه‌وه مانای چییه؟
وێستگه نیوز-
ڕۆژانه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌پێناو پاراستنی تۆڕه‌كه‌ی چه‌ند ئاگادارییه‌ك بۆ هه‌وادارانی ده‌نێرێت، به‌ڵام ڕه‌نگه هه‌ندێك خوێنه‌ر پرسیاریان هه‌بێت كه ئایا ئه‌م ئاگادارییه له‌وێنه‌كه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه مانای چی؟
سه‌رده‌شت عه‌زیز، شاره‌زا له‌بواری سۆشیال میدیا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت "گه‌ر ئه‌م ئاگاداریه‌ت بۆ هات له‌فه‌یسبوك مانای ئه‌وه نییه كه ریپۆرتت له‌سه‌ره‌و به‌لایك و كۆمێنت رزگارت ده‌بێت"…
به‌ڵكو سه‌رده‌شت عه‌زیز ده‌ڵێت " مانای ئه‌وه‌یه كه هاوڕێیه‌كت كه‌سێكی دیكه‌ی ریپۆرت كردوه و فه‌یسبوكیش هۆكاری ریپۆرته‌كه‌ی لێبپرسیوه، هاوڕێكه‌ت وتویه‌تی ئه‌م كه‌سه خۆی وه‌ك ئه‌م هاوڕێیه‌م(تۆ) پیشانده‌دات، واته ئه‌كاونته‌كه‌ی به‌ناوی تۆوه داناوه و فه‌یسبوك ته‌نها تۆ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌و هیچی تر".
AM:09:01:07/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 28561
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت