" نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رچاوه‌ی راوێژ و رێنمایی كارمان بووه بۆ كاری په‌رله‌مانی"
د. یوسف محه‌مه‌د
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند سه‌ركرده و كاریزمایه‌كی گه‌وره و یه‌كێك له سیمبوله كه‌م وێنه و مه‌زنه‌كانی بزاڤی رزگاریخوازیی كورد كۆچی دوایی كرد، هیوادارین و خه‌ون و هیواكانی نه‌وشیروان مسته‌فا، به درووشمی (خۆنه‌ویستی و خاكی بوون و خزمه‌تكاریی هاوڵاتیان) درێژه پێ بده‌ین.
د. یوسف محه‌مه‌د سادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی په‌یامێكی ماته‌مینی راگه‌یاند.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "به‌داخ و خه‌مێكی قوڵه‌وه، ئه‌مڕۆ كاك نه‌وشیروان مسته‌فا، سه‌ركرده و كاریزمایه‌كی گه‌وره و یه‌كێك له سیمبوله كه‌م وێنه و مه‌زنه‌كانی بزاڤی ڕزگاریخوازیی كورد كۆچی دوایی كرد".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "نه‌وشیروان مسته‌فا، دۆست و نه‌یاره‌كانی، وه‌ك لوتكه‌ی پاكی و خۆنه‌ویستی و نیشتماندۆستی و خاك دۆستی ته‌ماشای ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "به‌ده‌ر له‌وه‌ی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌زن و كاریگه‌ر، له ناوه‌وه‌ی ڕوداوه گه‌رمه‌كانی نیو سه‌ده‌ی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان ئاماده‌ییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بووه، كاك نه‌وشیروان توێژه‌ر و مێژوونووس و ئه‌دیبێكی دیار بوو، ساغكردنه‌وه‌ی ده‌یان بابه‌ت و پرسی مێژوویی و ئه‌ده‌بی و ڕۆژنامه‌وانی كوردی له قۆناغه جیاوازه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا، به‌ڵگه‌یه‌كی تری كاریگه‌ریی و قورسایی ئه‌و ده‌خاته ڕوو".
د. یوسف محه‌مه‌د نووسیویه‌تی: "كاك نه‌وشیروان به‌ده‌ر له‌سه‌ركرده و مامۆستا و هاورێ، بۆ ئێمه پشت و په‌ناو سه‌رچاوه‌ی راوێژ و رێنمایی كارمان بووه بۆ كاری په‌رله‌مانی".
راشیگه‌یاندووه كه "به‌ناوی خۆم و په‌رله‌مانی كوردستان و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ماته‌مینی سه‌رتاسه‌ریی ڕاده‌گه‌یه‌نین و هیوادارین و خه‌ون و هیواكانی نه‌وشیروان مسته‌فا،به درووشمی (خۆنه‌ویستی و خاكی بوون و خزمه‌تكاریی هاوڵاتیان) درێژه پێ بده‌ین!".
بەیانی ئەمڕۆ نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتیی
بزووتنەوەی گۆڕان لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و بڕیارە سبەی
کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی بە خاک
بسپێردرێت.
تاوەکو ئێستا بە بۆنەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفاوە چەندین پەیامی
سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکار و لایەنگران و ئەندامانی
بزووتنەوەی گۆڕان کراون.
PM:11:02:19/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 10521
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت