سیروان بارزانی: هیوادارم کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ببێتەهۆی نزیککردنەوەی لایەنەکان

‌سیروان بارزانی

وێستگە نیوز -
فەرماندەی میحوەری گوێر-مەخموور لەبارەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هیوادارە ئەو ڕووداوە ببێتە هۆی لێکنزیکبوونەوەی لایەنەکان.

لە پەیامەکەی سیروان بارزانی فەرماندەی میحوەری گوێر-مەخمووردا هاتووە "مردن نەریتێكی سرووشتیە و بۆ هەموو بونەوەرێكە، بەبۆنەی كۆچی دوایی بەڕێز نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان پرسە و سەرەخۆشیم ئاراستەی بنەماڵە، دۆست و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەم".

سیروان بارزانی دەڵێت: "هیوادارم خوای گەورە بە بەهەشتی بەرین شادی بكات هەروەها هیواخوازیشم ئەم ڕووداوە ببێتە هۆی زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و نیشتیمانەكەمان".

ئەمڕۆ هەینی‌ بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد، بڕیاریشە سبەینێ لە کاتژمێر 10ی بەیانی تەرمەکەی لە گردی زەرگەتە بەخاک بسپێردرێت.


PM:09:41:19/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 164993 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت