بڕیارێک سه‌باره‌ت به هاتوچۆی ئۆتۆمبیل له مه‌راسیمی گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی نه‌وشیروان مسته‌فا
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه كه سبه‌ینێ له كاتی مه‌راسیمی گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی نه‌وشیروان مسته‌فا له مزگه‌وتی گه‌وره‌وه بۆ گردی زه‌رگه‌ته، هێزه‌كانیان له ئاماده‌باشیدان و ئه‌و شه‌قامه لاوه‌كییانه‌ی ده‌ڕۆنه‌وه گردی زه‌رگه‌ته داده‌خرێن.
رائید كاروان حه‌مه سدیق، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند "سبه‌ینێ ته‌رمی به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له مزگه‌وتی گه‌وره بۆ گردی زه‌رگه‌ته به‌ڕێده‌كرێت، هێزه‌كانمان له ئاماده‌باشیدان بۆ رێكخستنی ره‌وشی هاتووچۆ، هه‌روه‌ها له‌و مزگه‌وته‌ش كه پرسه‌كه‌ی تێَدا به‌ڕێوه ده‌چێت".
ناوبراو وتیشی "بۆ مه‌راسیمی گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه ئه‌و رێگانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ئه‌و شه‌قامانه‌ی بۆ گردی زه‌رگه‌ته ده‌ڕۆن، له‌و ماوه‌یه‌دا داده‌خرێن، ئه‌ویش به‌هۆی زۆریی ژماره‌ی ئۆتۆمبیلەکان".
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، سبه‌ینێ ته‌رمی نه‌وشیروان مسته‌فا دوای به‌ڕێكردنی له مزگه‌وتی گه‌وره، له شه‌قامی كانێسكانه‌وه بۆ پاركی ئازادی به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی كانێسكان ده‌ڕوات، پاشان له به‌رده‌م ماركێتی زارا و له‌وێشه‌وه بۆ گه‌ڕه‌كی عه‌قاری و دواتر بۆ گردی زه‌رگه‌ته.
ئه‌مشه‌ویش كه‌ناڵی knn زمانحاڵی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاویكرده‌وه، سبه‌ینێ پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی و ژنانیش له هۆڵی ئه‌جێ خانم ده‌بێت.
PM:09:02:19/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 75321
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت