ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی سێ رۆژ ماته‌مینی راگه‌یاند
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، عومه‌ر قه‌ڵادزه‌یی له بری پارێزگاری سلێمانی دوو رۆژ ماته‌مینی گشتی راگه‌یاند.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی عومه‌ر قه‌ڵادزه‌یی له بری پارێزگاری سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه عومه‌ر قه‌ڵادزه‌یی له بری پارێزگاری سلێمانی بڕیاریداوه له فه‌رمانگه‌كانی سنووری پارێزگاكه له سبه‌ینێوه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ ماته‌مینی گشتی راگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێَمانیش به هه‌مان شێوه رۆژ ماته‌مینیان له سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌كانی هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان راگه‌یاندووه، جگه له وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده و ته‌ندروستی، له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رمانگانه‌ش كه حاڵه‌تی تایبه‌تییان هه‌یه.
PM:08:38:19/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 11029
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت