حەیدەرعەبادی بۆ کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا پەیامێکی راگەیاند

‌عەبادی

وێستگە نیوز - سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند کە نەوشیروان مستەفا هەوڵ و تێکۆشانی کردووە لە یەکخستنی گوتە و گوفتاری عێراقییەکان بۆ بنیاتنانی عێراقێکی ئازاد و دیموکراسی.


ئەمڕۆ هەینی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەکەی کرد.

لە پرسەنامەکەدا سەرۆک وەزیرانی عیراق دەڵێت:  "بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانمان پێگەیشت، کە لەگەڵ گەلانی تری عێراق تێکۆشاوە لە دژی زوڵم و دکتاتۆریەت".

عەبادی لە بەشێکی دیکەی پرسەنامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە "نەوشیروان مستەفا هەوڵ و تێکۆشانی کردووە لە یەکخستنی گوتە و گوفتاری عێراقییەکان بۆ بنیاتنانی عێراقێکی ئازاد و دیموکراسی".

بەیانی ئەمڕۆ نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری‌ گشتیی‌ بزووتنەوەی‌ گۆڕان لە تەمەنی‌ 73 ساڵیدا کۆچی‌ دوایی‌ کرد و بڕیارە سبەی‌ کاتژمێر 10ی‌ سەرلەبەیانی‌ لە گردی‌ زەرگەتەی‌ شاری‌ سلێمانی‌ بە خاک بسپێردرێت.

تاوەکو ئێستا بە بۆنەی‌ کۆچی‌ دوایی‌ نەوشیروان مستەفاوە چەندین پەیامی‌ سەرەخۆشی‌ ئاڕاستەی‌ بنەماڵە و کەسوکار و لایەنگران و ئەندامانی‌ بزووتنەوەی‌ گۆڕان کراون.


PM:06:43:19/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 41021 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو