به تۆمه‌تی هاندان بۆ خۆكوشتنی خوێندكارێك، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی به‌ند ده‌كرێت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به تۆمه‌تی هاندان بۆ خۆكوشتنی خوێندكارێك، باوكی خوێندكاره‌كه سكاڵای له‌سه‌ر چه‌ند مامۆستایه‌كی خوێندنگه‌كه تۆمار كردووه و له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ریش، به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌كه به‌ند كراوه.
رائید عه‌لی جه‌مال قه‌دوری، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند "به تۆمه‌تی هاندان بۆ خۆكوشتنی خوێندكارێك، باوكی خوێندكاره‌كه سكاڵای له‌سه‌ر چه‌ند مامۆستایه‌كی خوێندنگه‌كه تۆمار كردووه، دوێنێ پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 408 له یاسای سزادانی عیراقی به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌كه به‌ند كراوه".
رۆژی 16-5-2017 خوێندكارێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ به‌ناوی (ع.ن) دانیشتووی قه‌زای كفری گولله‌یه‌كی به‌خۆیه‌وه ناوه و خۆی كوشت، ئه‌و كاته‌ش رائید عه‌لی به وێستگه نیوزی وت "به وته‌ی باوكی ئه‌و گه‌نجه، كوڕه‌كه‌ی به‌هۆی ده‌رنه‌چوونی له وانه‌كانی قوتابخانه‌دا له ماڵی خۆیاندا فیشه‌كی به‌خۆیه‌وه ناوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه".
AM:10:31:19/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 4828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت