یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان له‌نێوان ئه‌م دوو رۆژه‌دایه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێواره‌ی رۆژی 25-5-2017 لیژنه‌ی بینینی مانگ بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان كۆده‌بنه‌وه و گومانه‌كانیش له‌نێوان 26 یاخود 27-5-2017 ده‌بن.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێَژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ ئێواره‌ی رۆژی 25-5-2017 كۆده‌بنه‌وه و وتی "گومانه‌كان بۆ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان له‌نێوان 26-5 یاخود 27-5-2017یه، واته ئه‌گه‌ر 26-5 نه‌بێت، بێگومان 27-5 ده‌بێت".
ناوبراو وتیشی "تائێستا وه‌كو ئه‌وقاف هیچ لێدوانێكی دیكه‌یان بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان نه‌داوه، به‌ڵكو لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند له‌ڕێگه‌ی وته‌بێژی ئه‌وقافه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت".
AM:10:27:19/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 20236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت