هه‌ڵسوڕاوێكی گۆڕان:
كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌رێم بێ گۆڕان، شكۆی پارته‌كانی لای تاكی كورد ناشیرین كردووه
لۆگۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
وێستگه نیوز-
هه‌ڵسوڕاوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاندووه، كۆبوونه‌وه و پڕۆژه و سه‌ردان و وتوێژه‌كانی پارته سیاسیه‌كانی هه‌رێم بێ به‌شداری جددیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، نه‌ك هه‌ر ناتوانێت كێشه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و پرسی نه‌ته‌وه‌یی كورد چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵكو شكۆ و سه‌روه‌ری و كه‌رامه‌تی تاكی كورد و هه‌رێم و پارته سیاسییه‌كانی لای تاكی كورد و ده‌ره‌وه و ده‌وروبه‌ر ناشیرین و بێزراو كردووه.
شوان قلیاسانی، هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، كۆبوونه‌وه و پڕۆژه و سه‌ردان و وتوێژه‌كانی پارته سیاسیه‌كانی هه‌رێم بێ به‌شداری جددیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، نه‌ك هه‌ر ناتوانێت كێشه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و پرسی نه‌ته‌وه‌یی كورد چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵكو شكۆ و سه‌روه‌ری و كه‌رامه‌تی تاكی كورد و هه‌رێم و پارته سیاسییه‌كانی لای تاكی كورد و ده‌ره‌وه و ده‌وروبه‌ر ناشیرین و بێزراو كردووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، لای هه‌موان ئاشكرایه دوای شه‌ڕی داعش ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستا ره‌خساوه له‌ده‌ست ده‌چێت، بۆیه ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ئاستی به‌رپرسیارێتیدا بێت به‌رانبه‌ر ده‌نگده‌رانی و مێژوو، چیتر چاوه‌ڕێ و بێده‌نگ نه‌بێت، گۆڕان ده‌توانێت به بڕیاردان و كاری جددیی له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌م بژاردانه ببێته فاكته‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه.
قلیاسانی ده‌ڵێت "یه‌كه‌م: هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو یه‌كێتی بدات، ئه‌گه‌ر هه‌موویان ئاماده نه‌بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه‌یان بكرێت كه ئاماده‌ن، ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بوون كۆتایی پێ بهێنرێت".
بۆ خاڵی دووه‌میش روونیكردۆته‌وه "به پڕۆژه‌یه‌كی جیاواز كه ئامانج لێی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی بێت و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و باشور و باكوری كوردستانی تیا بێت، له‌گه‌ڵ حیزبه‌كان ده‌ست به‌وتووێژ بكرێت، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش چه‌ند تێبینیه‌كم ده‌رباره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌هاوكاری هه‌ندێ كه‌سی بیانی ئاگادار له كێشه‌كانی كوردستان ئاماده كردووه و نوسخه‌ی لای كاك نه‌وشیروان و هێرۆ خان و كاك عومه‌ری سه‌ید عه‌لی هه‌یه".
دوایین بژارده‌ی شوان قلیاسانی كه باسیكردووه ده‌ڵێت "له ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌م دوو بژارده‌یه، گۆڕان له هه‌موو شێوه‌كانی به‌شداریكردن له‌ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم بكشێته‌وه و ئیعلانی ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆی و هۆكاره‌كانی بكات".
AM:08:47:19/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 6669
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت